ناوهێنانی پارتی دیموکرات ته‌نها ئارگوومێنته بۆ په‌که‌که
کۆمێدیای په‌که‌که و به‌شێک له میدیای سلێمانیی، له‌وه‌دایه، که هێرشکردنه سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به هێرشکردنه سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکرات پێناسده‌که‌ن. وه‌کئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکرات پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان نه‌بێت. وه‌کئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموکرات بوونه‌وه‌رێکی نامۆ و نه‌خوازراو بن له هه‌رێمی کوردستاندا. په‌که‌که له دووهه‌میین کاری قێزه‌ونیدا له کورتترین ماوه‌دا سه‌لماندی که دوژمنایه‌تیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی زۆرتریین خوێنی بۆ ڕژاوه. ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی که زیاد له سه‌دا نه‌وه‌ت و دووی هاووڵاتییانی له ڕیفراندۆمدا داوای جیاکردنه‌وه‌یان کرد له عێراق. هه‌موو هێرشێک بۆسه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، هێرشه بۆسه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێم، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگای په‌سه‌ندکردن نییه. هه‌وڵ بۆ تێک‌شکاندن و زیانگه‌یاندن به قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان هێڵی سووره، ته‌نانه‌ت بۆ په‌که‌که‌ش.
باشوور هه‌میشه خاوه‌نی دڵێکی گه‌وره‌ی کوردستانیی و هاڕمۆنیی بووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی کوردستانی گه‌وره‌دا، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندی، که هه‌وادارانی په‌که‌که نه‌ك له باکوور، به‌ڵکوو له هه‌ر شوێنێکی تر بن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خاوه‌نی هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی باشوور نین. هه‌میشه باشوورییه‌کان چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا پشت و په‌نای باکوور و په‌که‌که بوون. ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان بچووکتریین نموونه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ن، که باشوورییه‌کان به دڵ و به گیان پشت و په‌نای باکوورییه‌کان و په‌که‌که بوون، لێ هیچ کاتێک هه‌وادارانی په‌که‌که له باکوور ئه‌م ڕۆحه نیشتیمانپه‌روه‌رییه‌یان پیشانی باشوور نه‌داوه.
کێشه‌ی په‌که‌که له باشووردا له کێشه‌ی خێزانێک ده‌چێت، که منداڵه‌کانیان گه‌وره ده‌بن و هه‌ریه‌که‌یان به ڕێگای خۆیان و ژیانی خۆیاندا ده‌ڕۆن. به‌ڵام له پڕ یه‌کێک له براکان به خۆی و خێزانه‌که‌ی خۆیه‌وه دێته میوانداریی ماڵی برایه‌کی تری، دوای چه‌ند ڕۆژێک هۆده‌یه‌ک داگیر ده‌که‌ن بۆ خۆیان و نایانه‌وێت بڕۆنه‌وه ماڵی خۆیان چونکه کێشه‌ی تێدایه. تۆش وه‌ک برا، به ڕۆحێکی برایانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باروودۆخه‌که‌دا ده‌که‌یت، پاش ماوه‌یه‌ک چه‌ند ژوورێکی تر داگیر ده‌که‌ن، ته‌قه له‌و میوانانه ده‌که‌ن، که به میوانیی دێنه ماڵت، میوانه‌کانت ده‌ڕفێنن، ته‌قه له کچ و کوڕه‌کانت ده‌که‌ن و ده‌یانکوژن. ڕۆژێک دادێت ده‌یانه‌وێت له ماڵه‌که‌ی خۆت ده‌رتپه‌ڕێننه ده‌ره‌وه و داگیری بکه‌ن، چونکه به ماڵی خۆیان ده‌زانن.
شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌یه‌کی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ڕێککه‌وتی 04.11.2020 دا له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه قێزه‌ونتریین ڕووداوه، که له‌دوای شه‌ڕی براکوژیی باشووری کوردستانه‌وه ڕوویدابێت. په‌که‌که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێز بۆ سه‌روه‌ریی باشووری کوردستان دانانێت و وه‌ک خاوه‌ن ماڵ مامه‌ڵه ده‌کات نه‌ک وه‌ک میوانێکی ئه‌رک قورس. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێز له سه‌روه‌ریی قه‌واره‌ی هه‌رێم ناگرێت، ڕێز له حکومه‌تی هه‌رێم ناگرێت، ڕێز له په‌رله‌مانی هه‌رێم و ئاڵای فه‌رمی خه‌ڵكی كوردستانیش ناگرێت. سه‌رکرده کۆمێدییه‌کانیان باس له سنوور ده‌که‌ن، سنووری ده‌سته‌ڵاتی خۆیان له‌ناو قه‌واره‌ی هه‌رێمدا، له باشووری کوردستاندا، که هیچ که‌سێک بۆی نییه له سنووریان نزیکبێته‌وه. ڕێک وه‌ک ئه‌و برایه‌ی له ماڵی براکه‌یدا که چه‌ندیین هۆده‌ی داگیرکردووه و به براکه‌ی ده‌ڵێت، بۆت نییه بێیته هۆده‌کانی منه‌وه.
به‌ڵام با په‌که‌که بیری بێته‌وه، که ئه‌و له باشووری کوردستاندا بۆی نییه ببێته خاوه‌نی یه‌ک بسته زه‌میین. ئه‌وان له‌سه‌ریانه بگه‌ڕێنه‌وه باکوور و له باکوور سنووری خۆیان له‌گه‌ڵ تورک‌دا جیابکه‌نه‌وه. جوگرافیای باکوور به‌رینتره وه‌ک له هی باشووری، شاخه‌کانی باکوور دووجار زیاتر بڵندترن وه‌ک له شاخه‌کانی باشوور.
سه‌رکرده کۆمێدییه‌کانی په‌که‌که ده‌ڵێن، زێره‌ڤانیی پارتی دیموکرات هاتوونه‌ته سنووری ئه‌وان، نه‌ک هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. له هاتنیاندا بۆ سنووری ئێمه بۆمبێکیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه و کوێرانه که‌وتوونه‌ته ته‌قه‌کردن به ده‌وری خۆیاندا و به‌هۆیه‌وه باره‌گاکه‌مان گولله‌باران کراوه. سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌و پرسیاره له په‌که‌که بکه‌ین، که به چ مافێک بۆمب له هه‌رێمدا بڵاوده‌که‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ئێمه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه چه‌نده‌ها قوربانییمان داوه، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و بۆمبه‌کانی به‌عس. هه‌تا ئێستاش ئێمه له باشووردا خه‌ریکی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمب و مینی سه‌رده‌می به‌عسین، ئێوه‌ش دێن و باشوور پڕده‌که‌نه‌وه له بۆمب و مین.
سه‌رکرده کۆمێدییه‌کانی په‌که‌که ده‌یانه‌وێت ڕۆحی نه‌ته‌وه‌یی باشووری له قازانجی خۆیاندا به‌کاربهێنن و هاووڵاتییانی باشوور به‌لاڕێدا به‌رن. سه‌رکرده کۆمێدییه‌کان په‌که‌که خۆیان نه‌بێت هیچ که‌سێکی تر به پیاو نازانن، خۆیان پێ پاڵه‌وانه و باشوورییه‌کانیش ترسنۆک. به‌ڵام ئه‌م پاڵه‌وانانه هه‌تا ئێستا یه‌ک بسته زه‌مینی باکووریان پێ ڕزگار نه‌کراوه، له‌کاتێکدا باشوورییه‌کان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی دڕنده‌تریین ڕژێمی ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتدا (به‌عس) توانییان به‌شێکی گه‌وره ڕزگار بکه‌ن و باره‌گای خۆیانی لێ دابنێن، هه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌نفال. له‌دوای ئه‌نفالیش هه‌ر له‌ناو خاکی باشووردا به نهێنیی به‌شێکیان مانه‌وه و وه‌ک پارتیزان چالاک بوون. له ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991یشدا به‌شێکی گه‌وره‌مان ڕزگارکرد و یه‌که‌میین په‌رله‌مانی کوردستان‌مان له ساڵی 1992دا دامه‌زراند. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ یه‌ک گه‌ریللای په‌که‌که له باکووردا بوونی هه‌یه؟
ته‌واوی کۆتایی حه‌فتاکان و هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردووی باشوورییه‌کان پڕه له داستان و چالاکیی قاره‌مانانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، که هه‌موو ته‌مه‌نی په‌که‌که به قه‌د یه‌ک ڕۆژی باشوورییه‌کانی پێ نه‌کراوه. ماوه‌ته‌وه بڵێم، هیچ ڕێگا چاره‌یه‌کی ترتان نییه، بێجگه له چۆڵکردنی باشوور. هه‌ر کاتێکیش پێویستتان به یارمه‌تیی خوشک و برایانی باشوور بوو، دڵنیام وه‌ک هه‌میشه باشوورییه‌کان بۆ ئێوه له‌وێ ده‌بن.