شارهوانی ئیستانبوڵ مهزندهی وێرانبوونی 45 ههزار خانوو و باڵهخانه دهكات
K24 -ھەولێر:
دامهزراوهی پلاندانان لە شارەوانی ئیستانبۆڵ رایگەیاند، لە حاڵەتی روودانی ئەو بومەلەرزە وێرانكارەی شارەزایانی جیۆلۆجی مەزندەی دەكەن، بەلای كەمەوە لە ئیستانبۆڵ 45 ھەزار خانوو و باڵەخانە زیانیان بەردەكەوێت.
دامهزراوهكه روونیشكردەوە، بەبێ گرتنەبەری رێوشوێنی پێوست لە حاڵەتی روودانی بومەلەرزەكە، كە ھێزەكەی 7.5 پلە بێت، مەزندە دەكرێ 48 ھەزار خانوو و باڵەخانە زیانی زۆریان بەر بكەوێت و 194 ھەزار باڵەخانە و خانووی دیكەش زیانێكی مامناوەندی و گەورەیان بەربكەوێت.
ئاماژەشیكرد، ئەو بومەلەرزە مەزندەكراوە %30 رێگاكان دادەخات و زیانی 120 ملیار لیرە توركی بە ئابووری وڵات دەگەیەنێت.
پلاندانانی شارهوانی ئیستانبوڵ جەختیشیكردەوە، لە پێویستی بایەخدان بە بەھێزكردن و نوێكردنەوەی ژێرخانی شارەكە و ھەروەھا ئەو خانوو و باڵەخانانەی، كە لەوانەیە دووچاری زیان ببن.
لە 30 ئۆكتۆبەری رابردوو، بومەلەرزەیەك بە ھێزی 6.6 پلە لەبەرامبەر كەناراوی "سەفەری حسار- سیفریھسار" لە ویلایەتی ئیزمیر لە كهناری دەریای ئیجە لە رۆژئاوای توركیا روویدا و زیانێكی گەورەی ماددی و مرۆیی لێكەوتەوە.