پیاوێكی سعوودییه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر ناوی چووه په‌رتووكی گینس
یاریزانێكی باسكه‌ی سعوودییه موحسین خه‌له‌ف ژماره‌یه‌كی پێموانه‌یی تۆمار كرد و ناوی چووه په‌رتووكی گینس دوای ئه‌وه‌ی بووه به ته‌مه‌نترین یاریزانی باسكه‌ی جیهان له ته‌مه‌نی 51 ساڵی به‌شداریی له یارییه‌كی فه‌رمی باسكه بكات.
موحسین خه‌له‌ف كاروانی وه‌رزشی له یاری باسكه له ساڵی 1979 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌حه‌دی سعوودی ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و كه‌نداو و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئاسیا زۆرترین ناسناوی بردووه‌ته‌وه، 15 ناسناوی خولی نایابی سعوودییه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ 14 ناسناوی جامی سعوودییه و 4 ناسناوی جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی بردووه‌ته‌وه، دواجار موحسین خه‌له‌ف له 2015 وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند كه ئه‌وكات له ته‌مه‌نی 51 ساڵی و 335 رۆژی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌حه‌د به‌شداریی یاری كۆتایی نایابی باسكه‌ی سعوودییه كرد به‌مه‌ش بووه به ته‌مه‌نترین یاریزان له مێژوودا كه به‌شداریی له یارییه‌كی فه‌رمی دا بكات، به‌مه‌ش دوای 4 ساڵ له مه‌راسیمێكدا موحسین خه‌له‌ف ناوی چووه په‌رتووكی گینس.
موحسین خه‌له‌ف له ساڵی 1986 سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كرد و جامی كه‌نداو و ناسناوی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی برده‌وه و پله‌ی سێیه‌میشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌شی پله‌ی سێیه‌می له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا به‌ده‌ستهێنا.
موحسین خه‌له‌ف له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كه‌سی 6 جار به باشترین یاریزانی باسكه‌ی سعوودییه ده‌ستنیشان كراوه، پێشتر له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عوممان خه‌ڵاتكرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی بووه به به‌ته‌منترین یاریزانی باسكه كه به‌شداریی له جامی كه‌نداوی 2013 كرد.