بیانییه‌كان چوار ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانیان له‌ توركیا كردووه‌

ئیتاڵیا پشكی شێری لەو وەبەرھێنانە بەركەوتووە

K24 – هه‌ولێر:

توركیا لە 8 مانگی رابردوودا بەنزیكەی 4 ملیار دۆلار وەبەرھێنانی راستەوخۆی بیانی بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی راكێشاوه‌.

بەگوێرەی نوێترین داتاكانی وەزارەتی بازرگانی توركیا، لە كانوونی دووەم تاوەكو مانگی ئاب حكوومه‌تی توركیا توانیویەتی بەبەھای 3 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی بیانی بۆ ناوخۆی خۆی وڵاته‌كه‌ی رابكێشێت و نزیكەی 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری ئەو بڕە پاریەش، لە كەرتی خزمەتگوزارییەكان، وەبەرھێنانی پێ ئەنجامدراوە و دواتر كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵ بە 764 ملیۆن دۆلار .

لە داتاكاندا ھاتووە، ئیتاڵیا پشكی شێری لەو وەبەرھێنانە بەركەوتووە، كە راستەوخۆ لە توركیا ئەنجامیداوە و بڕەكەی 966 ملیۆن دۆلارە، دواتر ئەمریكا بەبڕی 745 ملیۆن دۆلار.

بەگشتی لە نێوان ساڵەكانی 2003 تا 2019 وەبەرھێنانی راستەوخۆی بیانی لە وڵاتەكە گەیشتووەتە 217 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.