بەوێنە.. خۆپیشاندانی لایەنگرانی ترەمپ لە ئەریزۆنا

هەندێکیان چەکیشیان هەڵگرتووە

K24 - هەولێر

ژمارەیەک لایەنگری ترەمپ لە ئەریزۆنا لەکاتی جیاکردنەوەی دەنگەکان، وەکو پاڵپشتییەک بۆ سەرۆکی ئەمەریکا هاتنە سەر شەقام و دەڵێن ترەمپ براوەیە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەریزۆنا تائێستا جۆو بایدن لە پێش دۆناڵد ترەمپەوەیە و 49.7٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەردا ترەمپ 48.8٪ـی دەنگەکانی بردووە، بەڵام هێشتا هەموو دەنگەکان بەتەواوی نەژمێردراون. CNN دەڵێ هێشتا 250 بۆ 270 هەزار دەنگی ئەریزۆنا جیانەکراونەتەوە.

لایەنگرانی ترەمپ، ئەوانەی دوێنێ (هەیینی، 6-11-2020) لە ئەریزۆنا خۆپیشاندانیان کرد، لافیتەیان بەرزکردووەتەوە دەڵێن ترەمپ لێرە براوەیە، هەندێکیشیان تەنانەت پێڵاوەکانیشیان بە ناوی ترەمپ و ئاڵای ئەمەریکا نەخشاندووە، لە هەمان کاتدا بەشێکیان چەکیان هەڵگرتووە!

هەرچەندە هێشتا پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ئەمەریکا کۆتایی نەهاتووە، بەڵام جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان، زۆر لە پێش دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکانە.

جۆو بایدن تائێستا 264 دەنگی هەیە، لەبەرامبەردا ترەمپ تەنیا 214 دەنگی هەیە، هەرکامێکیشیان 270 دەنگ بەدەستبهێنێت، واتا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا سەرکەوتووە، بەڵام ترەمپ دەڵێ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە، بۆیە پێناچێت بەئاسانی شکستەکەی قبوڵ بکات، ئەگەر لەو هەبژاردنەدا شکست بهێنێت.

هـ.ر.