چاودێرانی سیاسی: پێویسته پهكهكه به سیاسهتی خۆیدا بچێتهوه
K24- سلێمانی:
پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان لە بناری بەمۆی گەرمیانەوە تا دھۆك بازگە و بارەگایان ھەیە و گومرگ وەردەگرن، لە جیاتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی خۆیان دروست کردووە و کردوویانەتە ھەڕەشە بۆ سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان، چاودێرانی سیاسی دەڵێن: رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی پەکەکە ئەرکێکی نیشتمانییە، چونکە حکومەتی ھەرێم و قەوارەی دەستووری ھەرێم ھی تهنیا حزبێك نییە و موڵکی ھەمووانە.
ئێستا كه ھەڕەشە و مەترسییەکانی پەکەکە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان خەریکە ھەموو سنوورەکان تێدەپەڕێنێت، وەك بەشێك لە چاودێرانی سیاسی دەڵێن: پەکەکە نیازی ئەوەی ھەیە ھەژموونی خۆی بەسەر ھەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت، لە کاتێکدا خەباتی ئەوان دەبووایە لە خاکی توركیا بێت نەك ھەر رۆژە و گرفتێك بۆ ھەرێمی کوردستان دروست بکات، بۆیە ھەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئێستا رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی پەکەکە بووەتە ئەرکێکی نیشتمانی.
لهو بارهیهوه كامهران غهریب، چاودێری سیاسی دهگهڕێتهوه بۆ مێژوو و دهڵێت: ساڵی 1992 دوای دامەزراندنی حکومەتی ھەرێمی كوردستان یەکەم لایەنی سیاسی کوردی کە دروستبوونی حکومەت و قەوارەی كوردستانی وەك ھەڕەشە دەبینی و بە خەنجەرێکی دەزانی لە پشتی وڵاتانی عەرەبی پهكهكه بوو، لە کاتێکدا ھەرێمی كوردستان وەك چەترێكە بۆ ھەموو كورد.
هاوكات بهختیار مستهفا، چاودێری سیاسی جهخت دهكاتهوه، حکومەتی ھەرێمی كوردستان و قەوارەی دەستووری كوردستان ھی خەڵکی کوردستانە، بۆ خەڵکی کوردستانیش ھیچ جێگرەوەیەکی دەستووری و یاسایی بۆ حکومەتی ھەرێمی كوردستان نییە، ھەر بۆیە حکومەتی ھەرێم بێ جیاوازی پێكھاتەوە و ئایینەكان سەر و ماڵی ھاووڵاتییان دەپارێزێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی لە كوردستان بە نموونەیەكی جوان دەھێنێتهوه.
ماوەی چەندین ساڵە چەكدارانی پەکەکە نزیکەی 300 گوندی ههرێمی کوردستانیان داگیرکردووە و زیانی ملیۆنان دۆلاری لەھەرێمی کوردستان داوە و ژیانی لە دانیشتووانی ئەو گوندانە تێكداوه، لەبەشێك لەو گوندانە بە نایاسایی باج و سەرانە وەردەگرێت، ھەر بۆیە ھاووڵاتیان و چاودێرانی سیاسی دەڵێن: پەکەکە دەبێت بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە، چونکە لە دژایەتیکردنی ھەرێمی کوردستان ھیچ شتێك بهدهست ناهێنێت.
H.B