ته‌رمی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
K24- هه‌ولێر:
ته‌رمی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌خاك بسپێردرێت.
ته‌رمی پارێزگاری كه‌ركووك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان كه له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، پێشوازی لێكرا.
دوای گه‌یشتنی ته‌رمه‌كه‌ی، له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا تاجه گوڵینه‌ی سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نه‌كان، دۆست و هاوڕێكانی و خانه‌واده‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی دانرا.
بڕیاریشه ته‌رمی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم بگوازرێته‌وه هاوینه‌هه‌واری پیرمام و له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی سیاسی و حكومی و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم" پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ماخ و دڕكه‌په‌تك بوو، وێڕای ژیانی زانستی و خزمه‌ته‌كانی له بواری پزیشكی، له كایه‌ی سیاسی‌دا، وه‌ك چالاكوانێكی خۆبه‌خش له ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین خزمه‌تی پێشكه‌ش به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
له رووی سیاسیشه‌وه، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك، خزمه‌تێكی به‌رچاوی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌ركووكی كرد و بڕیاری دا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی كه‌ركووك هه‌ڵبكات.
ئه‌و رۆژی (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له نه‌خۆشخانه‌ی "ئۆلنی" ویلایه‌تی "میریلاند" له ته‌مه‌نی (71) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شه‌وی رابردوو، (به‌كاتی هه‌ولێر)، ته‌رمه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌خت به مه‌راسیمێك به‌ڕێخرا.
ده‌یان چالاكوان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه بۆ ماڵئاواییكردن له ته‌رمی "د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم".
H.B