ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ته‌رمی د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره كاتژمێر (04:00)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌ولێری پایته‌خت، ته‌رمی "د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم" بگاته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و به مه‌راسیمێك پێشوازی له كه‌ژاوه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی بكرێت.
"د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم" پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ریی ده‌ماخ و دڕكه‌په‌تك بوو، وێڕای ژیانی زانستی و خزمه‌ته‌كانی له بواری پزیشكی، له كایه‌ی سیاسی‌دا، وه‌ك چالاكوانێكی خۆبه‌خش له ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین خزمه‌تی پێشكه‌ش به دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه.
له رووی سیاسیشه‌وه، له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك پارێزگاری كه‌ركووك، خزمه‌تێكی به‌رچاوی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بنیاتنانه‌وه‌ی كه‌ركووكی كرد و بڕیاری دا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دامه‌زراوه ره‌سمییه‌كانی كه‌ركووك هه‌ڵبكات.
ئه‌و رۆژی (31ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له نه‌خۆشخانه‌ی "ئۆلنی" ویلایه‌تی "میریلاند" له ته‌مه‌نی (71) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شه‌وی رابردوو، (به‌كاتی هه‌ولێر)، ته‌رمه‌كه‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه به‌ره‌و هه‌ولێری پایته‌خت به مه‌راسیمێك به‌ڕێخرا.
ده‌یان چالاكوان و ره‌وه‌ندی كورد له ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه بۆ ماڵئاواییكردن له ته‌رمی "د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم".