نوێترین دیمانه‌ی سوارێز میدیاكانی هه‌ژاند
پێش یارییه‌كه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتووی نێوان بارسێلۆنا و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، لویس سوارێز هێرشبه‌ری ئۆروگوایی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌و یارییه گۆڵ له بارسێلۆنا بكات به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاهه‌نگ ناگێرێت، ده‌شڵێت: بارسێلۆنا زۆری پێبه‌خشیوم و هه‌رگیز بێرێزی به‌رامبه‌ر یاریزانانی ئه‌و یانه خۆشه‌ویسته ناكه‌م.
لویس سوارێز له نوێترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌شێك له هاوڕێیه‌كانی پێشووم له بارسێلۆنا شتێكی زۆر جیاواز ده‌بێت، ده‌شڵێت: به‌ڵام له‌و یارییه‌دا به‌رگری له درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كه‌م و هه‌موو شتێك له پێناو سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م.
سوارێز نه‌یشارده‌وه كه رۆناڵد كومان به یه‌ك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی داوای لێ‌كرد كه له بارسێلۆنا بڕوات، ده‌شڵێت: داوام له كۆمان كرد رێگه‌م بدات راهێنان بكه‌م تا ئه‌وكاته‌ی یانه‌یه‌ك بۆخۆم ده‌دۆزمه‌وه، هه‌رچه‌نده كومان پێی گوتم ئه‌گه‌ر بژارده‌یه‌كی دیكه‌م نه‌بوو ئه‌وا تۆ له بارسێلۆنا ده‌هێڵمه‌وه، به‌ڵام من خۆم بڕیارم له چاره‌نووسی خۆم دا و به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌و دۆخه‌م قبوڵ نه‌كرد و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدم هه‌ڵبژارد.
سوارێز گوتیشی: نامه‌وێت چیتر قسه له‌سه‌ر بارسێلۆنا بكه‌م، چونكه من ئێستا به‌رگری له درێسی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌كه‌م.
سوارێز له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا له باره‌ی لیۆنێل مێسی گوتی: نێوانی من و مێسی ته‌نیا وه‌رزش نییه و په‌یوه‌ندی دیكه‌شمان هه‌یه، به‌ڵام نازانم چاره‌نووسی مێسی چی به‌سه‌ر دێت، ته‌نیا ده‌زانم ئێستا له بارسێلۆنا دڵخۆشه و به هه‌مان وره‌به‌رزی پێشتر ده‌یبینم، هاوكات لیۆ خۆی كه‌سێكی پێگه‌یشتووه و ته‌مه‌نی بووه‌ته 33 ساڵ و له‌و ئاسته‌دا نییه من رێگه‌ی نیشان بده‌م، دڵنیام ده‌توانێت له هه‌موو دۆخێك‌دا بڕیاری گونجاو بدات.
له باره‌ی دابه‌زینی ئاستی مێسی، هێرشبه‌ره ئۆروگواییه‌كه گوتی: مێسی هێشتا خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه و له‌به‌رزترین ئاست دایه، به‌ڵام هه‌ندێكجار تۆپه‌كه نایه‌وێت بچێته‌ژووره‌وه و هێڵی گۆڵ ببڕێت، ئه‌گه‌رنا مێسی له نێو یاریگه ئێستاش هه‌موو شتێك ده‌كات.
له باره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی كیكی سێتیێن كاتێك گوتوویه‌تی سه‌رپه‌رشتیكردن و ئیداره‌دانی مێسی قورسه؟ له‌مباره‌یه‌وه لویس سوارێز گوتی: ئه‌م قسه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راست نییه، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ لیۆ مێسی ژیاون و یارییان كردووه ده‌زانن كه‌سایه‌تییه‌كی میهره‌بان و نه‌رمونیانی هه‌یه و زۆر مرۆڤدۆسته و كه‌سایه‌تییه‌كی جوانی هه‌یه و هه‌میشه ئامۆژگاری یاریزانه لاوه‌كان ده‌كات و رێنماییان پێده‌دات و هاوكارییان ده‌كات.
لویس سوارێز پێشتر له هاوینی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به به‌های 81 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له كۆی 283 یاری 195 گۆڵ و 113 ئاسیستی كرد و چواره‌مین گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه‌یه، سوارێز هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به گرێبه‌ستێكی ئازاد په‌یوه‌ندی به ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كرد.