ئەفسانەی "The Legend" هەڵبژێردرا

محەمەد زیاتر لە 40٪ـی دەنگی بەشداربووانی بەدەستهێنا
kurdistan24.net

K24 - هەولێر

کۆتا زنجیرەی پرۆگرامی The Legend لە کەناڵی ئاڤا ئینتەرتەینمێنت پێشکەش کرا و، کوڕێکی خەڵکی هەولێر لەلایەن خەڵکەوە بە ئەفسانەی بەرنامەکە دەستنیشانکرا.

محەممەد عەباس، تەمەن 19 ساڵ شەوی رابردوو (هەیینی، 6-11-2020) لەدوایین قۆناغی پێشبڕکێی بەرنامەی "The Legend" کە بە یەکێک لە گەورەترین بەرنامەکانی تایبەت بە دەنگ و گۆرانی لە کوردستان دادەنرێت، هەڵبژێردرا.

محەمەد لە دوا قۆناغدا گۆرانی نامە-ی گوت و بە کۆکردنەوەی رێژەی 40.11٪ـی دەنگەکان لە کۆی 461 هەزار و 865 دەنگ کە بەشێوەی ئۆنلاین درابوون، هەڵبژێردرا.

سەرجەم پێشبڕکێکارانی دوایین زنجیرەی بەرنامەکە، بوونە خاوەن خەڵات. محەمەد لەڕێگەی بەرنامەکەوە شەش ڤیدیۆ کلیپی بۆ دەکرێت، هەروەها 10 هەزار دۆلاریش بە دیاری وەردەگرێت.

هـ.ر.