به‌په‌له‌...دوو یاریزانی ریال مه‌درید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

زێدان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی له‌ده‌ستدا

پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا، ێدین هازارد و کاسێمیرۆ لە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

کەمێك لەمەوبەر ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردەوە هەردوو یاریزانی یانه‌كه‌ ئێدین هازاردی بەلجیکی و کاسێمیرۆی بەڕازیلی دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەرکەوتووە هەڵگری پەتاکەن و بەم هۆیەوە تا ئەو کاتەی چاکدەبنەوە کەرەنتین دەکرێن و بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ڤالێنسیا بانگهێشت ناکرێن.

پێشتریش ئێدێر ملیتاۆ بەرگریکاری شاهانەکان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەم شێوەیە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو، سێیەم یاریزانی ئەو یانەیەن تووشی ڤایرۆسی کۆڤید19 دەبن.