وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای راگەیاند

لە ماوەی 24 كاتژمێردا 21 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند، 21 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھاتووە، لە 24 كاتژمێردا 771 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكراشی كردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 392 تووشبووی كۆرۆنا بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:...

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19                         ژمارە (٢٥٥)

١. پشکنین: (٥٢٣٦ پشکنینی نوێ)

  • (١٣٣١) هەولێر
  • (١٠٣٠) سلێمانی
  • (٢٦٢٨) دهۆك
  • (٤٠) هەڵەبجە
  • (١٤٤) گەرمیان
  • (٦٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٧٧١ تووشبووی نوێ)

  • (٢٤١) هەولێر
  • (١١٥) سلێمانی
  • (٣٣٦) دهۆك
  • (١٥) هەڵەبجە
  • (٤١) گەرمیان
  • (٢٣) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٩٢ چاکبوون)

  • (١٢٣) هەولێر
  • (٢٢) سلێمانی
  • (١٧٧) دهۆك
  • (٣٥) هەڵەبجە
  • (٣١) گەرمیان
  • (٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢١ مردن)

  • (٤) هەولێر
  • (٣) سلێمانی
  • (٨) دهۆك
  • (١) هەڵەبجە
  • (١) گەرمیان
  • (٤) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٦٩٢٧٠٨      (٢٤٦٨٨٣ هەولێر، ١٥٩٨٥١ سلێمانی، ٢٧٩٩٥٢ دهۆك، ٦٠٢٢ هەڵەبجە)

تووشبوون ٨٣٣٧٦          (٣٠٦٦٣ هەولێر، ٢٤١٢٣ سلێمانی، ٢٥٩٠٤ دهۆك، ٢٦٨٦ هەڵەبجە)

چاکبوون ٥٢٠٧٢      (١٨٧٣٠ هەولێر، ١٨٢٠٥ سلێمانی، ١٢٦٨١ دهۆك، ٢٤٥٦ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٨٦٦٧         (١١١٩٠ هەولێر، ٤٦٣٦ سلێمانی، ١٢٧١٧ دهۆك، ١٢٤ هەڵەبجە)

مردن ٢٦٣٧            (٧٤٣ هەولێر، ١٢٨٢ سلێمانی، ٥٠٦ دهۆك، ١٠٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٧ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠