كازمی داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەکات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە بایدن دەكات

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێك ئاراستەی بایدن و جێگرەكەی دەكات و داوای پتەوکردنی پەیوەندییە ستراتیجییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەکات.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەریەک لە جۆ بایدن و کامالا هاریس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کرد و رایگەیاند، هیوادارم پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە نێوان هەردوو وڵات بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێت، لەسەر بنچینەی رێزگرتن و هاوکاری هاوبەش، لەپێناو تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و   هێنانەدی ئارامی سەقامگیری.

لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا جۆ بایدن بە سەرۆكی ئەمەریكا ھەڵبژێردرا، ھاوكات کامالا هاریس وەك یەكەم ژن لە مێژووی ئەمەریكا دەبێتە جێگری سەرۆك.