سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

پیرۆزبایی لە جۆ بایدن دەکات

K24- هەولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دەکات.

سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا رایگەیاندووە، پیرۆزبایی لە جۆ بایدنی هاوڕێم دەکەم، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا.

سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، هیوادارم لە سەردەمی جۆ بایدن، جیهانی ئازاد شایەتی ئاشتی و سەقامگیریی بدات.

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا، توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا، دۆناڵد ترەمپ، سەرکەوتنی جۆ بایدنی پەسەند نەکردووە.