وێنە و ڤیدیۆ.. خۆپیشاندانی خەڵکی شنگال لەدژی پەکەکە

داوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی شنگال دەکەن

K24 - هەولێر

ئاوارەکانی شنگال لە سێ کەمپی سەرەکیی پارێزگای دهۆک خۆپیشاندانیان کرد بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەپێناو ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال، هەروەها "دەرکردنی پەکەکە و رێگەگرتن لە رفاندنی منداڵ و مێرمنداڵانیان لەلایەن پەکەکە".

لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 8-11-2020)ـی بەردەم مەزارگەی شەرفەدین لە شنگال، ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە هەموو تەمەنەکان: گەنج، پیر و تەنانەت منداڵیش بە بەرزکردنەوەی لافیتە کە پەیامی جۆراوجۆر و داواکاریی لەسەر نووسرابوو، بەشدار بوون.

جەمال شێخ، یەکێک لە خۆپیشاندەرەکانە، قسەی بۆ کوردستان24 کرد و دەڵێ "ئێمە لێرە بە؛ پیاو، ژن، گەنج، پیر و منداڵ ئامادەین بۆ ئەوەی دەنگمان بگەیەنینە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، دەبێت ئیدارەی شەرعی و پێشمەرگە بگەڕێنەوە شنگال و پەکەکە چۆڵی بکات".

دوای هێرشی داعش لە 3-8-2014 بۆ سەر شنگال و داگیرکردنی ئەو دەڤەرە، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئێزدی شەهیدکران و بەشێکی زۆریشیان رفێندران، بەجۆرێک تاوەکو ئێستا سەدان ژن و منداڵی ئێزدی بێسەروشوێنن.

شنگالییەکان، ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکەدا بەشداربوون، داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو رفێندراوانە و ئازادکردنی کچ و ژنانیان دەکەن "لە زیندانەکانی داعش و پەکەکە".

جەمال شێخ هەروەها باس لەوە دەکات، ئیدی پێویستە رەوشی شنگال ئارام بێت و وەکو جارانی لێبێتەوە، تاوەکو خەڵکی ئاوارەبوو بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

شنگالییەکان لە لافیتەیەکی دیکە داواکارییان ئەوەیە: "دەبێت سنوورێک دابنرێت بۆ رفاندنی منداڵان لەلایەن پەکەکەوە، هەروەها تیرۆری فیکری لە شنگال نەهێڵدرێت".

ئەو خۆپیشاندانە لەکاتێکدایە 10ـی ئۆکتۆبەر رەشنووسی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال بڵاوکرایەوە.

رێککەوتنەکەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش، سه‌قامگیری و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال بوو، بەجۆرێک‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ما ده‌ستووری و یاساییه‌كان بگونجێت.

بوونی هێزی چەکدار و پەکەکە لە شنگال، رێگربووە لەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رووبکەنە ناوچەکە و ئاوەدانی بکەنەوە، ئەمەش بووەتە رێگر لەبەردەم خەڵکی ناوچەکە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان و جێهێشتنی کەمپەکانی ئاوارەیی، کە ئێستا 80٪ـیان لەنێو کەمپدا دەژین. 

هـ.ر.