بەھای تومەنی ئێرانی بەرزبوونەوەی تۆماركرد
K24 – ھەولێر
ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی دراوی ئێران‌دا، جارێكی دیكه به‌های تومه‌ن له به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رز بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد، به جۆرێك كه به‌های 100 دۆلار له دوو ملیۆن و 555 هه‌زار تومه‌نه‌وه گه‌یشته دوو ملیۆن و 400 هه‌زار تومه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له سەروبەندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مەریكا تاوه‌كو ئێستا به‌های تومه‌نی ئێران، له به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رز بوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه و به گشتی به‌های هه‌ر 100 دۆلار له سێ ملیۆن و100 هه‌زار تومه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 400 هه‌زار تومه‌ن.
به گوێره‌ی پێشبینی شاره‌زایانی ئابووری ئێران به‌های تومه‌ن له هه‌ڵكشان به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رامبه‌ر دۆلار.