نووسەرێك 50 ھەزار پەندی پێشینانی كوردی كۆدەكاتەوە

"ئەم كتێبە وەك خەزێنەیە بۆ كورد، پێویستە لە ماڵەكانمان ھەبێت"
kurdistan24.net

K24 - وان

نووسەر و لێكۆڵەرێكی كورد بە ناوی محەمەد ئۆنجو 50 ھەزار پەندی پێشینانی كۆكردووەتەوە و لەپێناو خزمەتكردنی ئەدەب و كولتوور و زمانی كوردی بڵاوی كردووەتەوە. ئەو پەندانە لە كتێبێكی چوار بەرگیدا بڵاوكراونەتەوە و نووسەریش ئاماژە بەوە دەكات، كارەكەی ئەنجامی خەبات و رەنجێكی دوور و درێژە.

قاھر باتەیی، نووسەرێكی كوردە لە باكووری كوردستان، وەك خەزێنە وەسفی ئەو كتێبە دەكات بە كوردستان24ی گوت: "ئەو كتێبە وەك خەزێنەیە و پێویستە لە ماڵەكانماندا ھەبێت، خەزێنە تەنھا ھی پارە و زێڕ نییە، بەڵكو خەزێنەی ئێمە وەك كورد زمان و فەرھەنگ و كولتوورەكەمانە، ئەو كتێبە وەك خەزێنەی فۆلكلۆری كوردییە".

گوتیشی: "ئەوەی لەو كتێبە كراوە خەباتێكی گەورەیە و بەرھەمی 33 ساڵ كاركردنی نووسەرە، یەكەمجارە كتێبێكی گرنگی لەم شێوەیە چاپ بكرێت، مامۆستا محەمەد ئۆنجو تەمەنێك خەریكی ئەو كتێبە بووە".

ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەو كتێبەدا زیاتر لە دوو ھەزار چیرۆك بە گوتەی پەندی پێشینان لە خۆدەگرێت".

ھ.م