ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له ئازه‌ربیجان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له ئازه‌ربیجان كرد و گوتی: "دڵخۆشی ئێوه دڵخۆشی ئێمه‌یه".
حكومه‌تی ئازه‌ربیجان، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر شاری "شوشه"ی ستراتیژی له هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ".
له میانی كۆنگره‌ی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیادا، ئه‌ردۆغان گوتی: "پیرۆزبایی له برایانی ئازه‌ربیجانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستیان هێناوه. خۆشی ئه‌وان خۆشی ئێمه‌یه".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "رزگاركردنی شوشه، ئاماژه‌یه بۆ رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه ئازه‌ربیجانییه داگیركراوه‌كانی دیكه".
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌رمینیا ره‌تیكرده‌وه، سوپای ئازه‌ربیجان توانیبێتیان پێشڕه‌وی بكه‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر شاری "شوشه"دا بگرن.