میدیاكانی سووریا: سوپای توركیا "خاڵی سێیەم" چۆڵدەكات

ھێزەكانی توركیا لە رۆژانی رابردوودا، ژمارەیەك خاڵیان چۆڵكرد

K24 – ھەولێر:

میدیاكانی سووریا رایانگەیاند، سوپای توركیا دەستیكردووە بە ھەڵوەشاندنەوەی "خاڵی چاودێری" لە گوندەكانی حەلەب بۆ ئەوەی لەو خاڵە پاشەكشەبكات.

میدیاكانی سووریا گوتیان: سوپای توركیا بڕیاریداوە خاڵی چاودێری "قبتان جەبەل" لە گوندەكانی حەلەبی رۆژئاوا، كە ناسراوە بە خاڵی 3 چۆڵبكات.

ھێزەكانی توركیا لە رۆژانی رابردوودا، ژمارەیەك خاڵیان لە گوندەكانی حەمای باكوور بەجێھێشت، لە ھەموویان گەورەتر خاڵی مۆرك بوو لە 20 مانگی رابردوو چۆڵی كردوو و گەورەترین "خاڵی چاودێری" سوپای توركیا بوو لە سووریا.

ھەروەھا ھەردوو خاڵی شێر مەغار لە باكووری رۆژئاوای حەما و ناوچەی میعەر حەتات لە باشووری میعرە نوعمان لە گوندەكانی ئیدلبی باشوور چۆڵ كردبوو.

توركیا ژمارەیەك "خاڵی چاودێریی" لە ناو سووریا درووستكردبوو لەو ناوچانەی بە "كەمكردنەوەی گرژی" دەناسرێن.