رێبوار بابكه‌یی: په‌كه‌كه هاوشێوه‌ی هیتله‌ر و مۆسۆلۆنی دیكتاتۆر و فاشیسته
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێبوار بابكه‌یی، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، رایگه‌یاند، "په‌كه‌كه هێزێكی دیكتاتۆره و بیركردنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی هیتله‌ر و مۆسۆلۆنییه و فاشیسته و جگه له خۆی هیچ هێز و لایه‌نێكی دیكه‌ی قبوڵ نییه".
رێبوار بابكه‌یی له باره‌ی جموجووڵه‌كانی په‌كه‌كه و هێرشه‌كانی له دژی هه‌رێمی كوردستان گوتی: په‌كه‌كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی خۆیاندا، بڕیاریان داوه هیچ هێزێكی دیكه‌ی كوردیی قبووڵ نه‌كه‌ن. ئه‌وان شه‌ڕی هه‌رێمی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان كردووه. په‌كه‌كه هێزێكی مه‌ترسیداره.
گوتیشی: شه‌ڕانگێزی په‌كه‌كه مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار مه‌زنه بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان، كیانێكی یاسایی و ده‌ستوورییه. به هۆی سیاسه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه، ئه‌م هه‌رێمه له ئاستی جیهاندا و له لایه‌ن وڵاتانی زلهێزه‌وه رێزی لێ ده‌گیرێت و رێزێكی سه‌رووی ئاسایی له كیانی هه‌رێمی كوردستان گیراوه و به‌رده‌وام پشتیوانی كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: په‌كه‌كه خزمه‌تی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و دوژمنانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و خزمه‌تی ئه‌و ره‌وته توندڕه‌وه‌ی شیعه ده‌كات، كه دژی هه‌رێمی كوردستانن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، "بابكه‌یی" گوتی: پێویسته په‌كه‌كه مه‌منوون بێت، كه له 1992ه‌وه له هه‌رێمی كوردستان په‌نا دراوه، به‌ڵام ئه‌وان هێزێكن روونتر بڵێم له لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنرێن بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌رێم و تێكدانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له باره‌ی شنگال كراوه و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان لایه‌نه‌كانی رۆژئاوا كراوه و له رێی ئه‌و میكانیزمه‌وه، كه په‌كه‌كه‌یه هه‌وڵ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه ده‌درێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان گوتیشی: په‌كه‌كه پێشێلكاری روونی سه‌روه‌ری خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و هیچ رێزێك له یاساكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێت و ده‌یه‌وێت ببێته به‌دیلی حكومه‌تی هه‌رێم و له شنگال ده‌ستی تێكه‌ڵكردووه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبییان هه‌یه و ئه‌وه‌ی حه‌شد له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌یویست بیكات، ئه‌مان هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌ن و پێیان خۆشه نانی به‌یانی له‌گه‌ڵ حه‌شد له هه‌ولێر و دهۆك بخۆن.