كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، بارانبارین دەست پێدەكاتەوە، لە كاتەكانی شەودا ئاستی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان زیاتر دەبێت و لە ھەندێك كاتدا ھەورەتریشقە دروست دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.