كریستیانۆ به پێكانه‌وه بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ده‌كرێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس سه‌ره‌ڕای پێكانه‌كه‌ی به‌ڵام بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ده‌كرێت.
گەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی بەرامبەر لازیۆ تووشی پێکان بوو، لە خوله‌كی ٧٦ یاریگای جێهێشت و لە پاژنەپێی هەستی بە ئازار کرد، بەڵام ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە دەیەوێت پەیوەندیی بە ریزەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بکات بۆ ئەنجامدانی 3 یاریی، کە کۆتایی ئەم هەفتەیە بەرامبەر ئاندۆرا یارییەکی دۆستانە دەکەن ئینجا دواتر لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر فەرەنسا و کرواتیا یاریی دەکەن.
دوای یارییەکەی لازیۆ ئاندریا پێرلۆ، راهێنەری یۆڤێنتۆس ئاشکرایکرد کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پاژنەپێی هەستی بە ئازار کردووە بۆیە لە یاریگا هێناویەتییە دەرەوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئازار و پێكانه‌ش به‌ڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ سووره له‌سه‌ر یاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال چونكه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بێنێت ریكۆرده‌كه‌ی عه‌لی دایی بشكێنێت و ببێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژوودا كه زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكات.