سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گەشتێکی فەرمی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

دوو ئامانجی سەرەکی هەیە

K24 - هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 9-11-2020) بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەستپێکرد.

لەو گەشتەی ئەوروپادا، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.

 بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24 ئەو شاندەی سەرۆکی حکومەت سەرۆکایەتیی دەکات، پێکهاتووە لە: د. دارا ره‌شيد، وه‌زيرى پلاندانان و د. محه‌مه‌د شوكرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووری و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.