به‌په‌له...زێدان ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری پێكهاته‌كه‌ی له‌ده‌ستدا
فێدریكۆ ڤاڵێردی ئۆروگوایی تووشی پێكان هاتووه و پێشبینی ده‌كرێت نزیكه‌ی 2 مانگ له یاریگه‌كان داببڕێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 9 نۆڤێمبه‌ری 2020، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه له یاری نێوان ریال مه‌درید و ڤالێنسیا قاچی ڕاستی ڤاڵڤێردی درزی تێكه‌وتووه و هه‌ست به ئازارێكی زۆر ده‌كات و به لانیكه‌م مانگێك زیاتر له یاریگه‌كان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
ڤاڵڤێردی له دایكبووی 1998 له‌وه‌ته‌ی زێدان گه‌ڕاوه‌ته‌وه ریال مه‌درید به‌رده‌وام له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات و له كۆی 80 یاری به درێسی ریال مه‌درید 5 گۆڵ و 6 ئاسیستی كردووه، دوایین گۆڵی له كلاسیكۆ له دژی بارسێلۆنا بوو.