داودئۆغلو لە بارەی دەستله‌كاركێشانەوەی زاواكەی ئەردۆغان لە پۆستەكەی: گەڕاینەوە سەر سیستەمی خێڵەكی

پێویستە ئەو سیستەمە سیاسییەی ئێستا بگوڕدرێت

K24- ھەولێر:

سەرۆكی حزبی "ئایندە"ی توركیی بەرھەڵستكار، ئەحمەد داودئۆغلو رایگەیاند، شێوازی دەستكێشانەوەی وەزیری دارایی، بیرات بەیرەق لە پۆستی وەزیری گەنجینە و دارایی، توركیا دەگەڕێنێتەوە سەر "سیستەمی خێڵەكی".

ئۆغلو گوتی: "ئەو رووداوانەی دوێنێ ئێوارە توركیا بەخۆیەوە بینی، پێویست دەكات ئەو سیستەمە سیاسییەی ئێستا بگوڕدرێت، كە سیاسەتی دەوڵەت و دامەزراوەكانی بەرەو چەمكی خێڵەكی دەبات".

گوتیشی: "داوادەكەین بڕیار لەسەر سیستەمێكی پەرلەمانی بەھێز بدرێت و داوا لە ھەموو لایەك دەكەین چاو بخەنە سەر ئەو راگەیاندراوەی ئەمڕۆ بڵاویدەكەینەوە.

چاودێران پێیانوایە، "لادان یان دەستكێشانەوە بەیرەق لە پۆستەكەی؛ داڕمانی ئابووری توركیا ناوەستێنێت، چونكە كارەكە تەنھا بە تاكە كەسێك پەیوەست نییە، بەڵكو بەتەواوی سیستەمەكەوە پەیوەستە.

ناوەندە سیاسییەكانی توركیا لە حاڵەتێكی پەلەقاژەدا دەژین دوای ئەوەی زاواكەی  سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، وەزیری گەنجینە و دارایی، دوێنی ئێوارە دەستكێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی لە ھەژماری خۆی لە ئێنستگرام راگەیاند.

سەرچاوە: "زەمان"ی توركی