سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كاره تيرۆرستييه‌كه‌ى رەزوانییە سه‌ركۆنه ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له په‌یامێكدا ئیدانه‌ی "كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی" ره‌زوانییه‌ی كرد و رایگه‌یاند، " ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە".
ده‌قی په‌یامه‌كه
زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی له هێزه ئه‌منييه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لێکەوتەوه. هاوخەمى کەسوکاری قوربانیانم، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لايه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين و به یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
9/11/2020