سەرۆك بارزانی و شێخ نەهرۆ کەسنەزانی کۆبوونەوە

جەختیان کردەوە لە پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگە

K24 - هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی کرد و، جەختیان لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك کرد بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگە.

شێخ محەمەد کەسنەزانی، باوکی شێخ نەهرۆ لە تەمەنی 82 ساڵیدا، لە بەیانیی رۆژی 4-7-2020 لە ئەمەریکا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد و، لەدوای ئەو شێخ نەهرۆ کرا بە شێخی تەریقەتەکەی.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە:

ڕۆژی سێشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ نەهرۆ محەمەد كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری لە كوردستان و جیهان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك كرایەوە بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن لە بەها بەرزەكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیان.

هـ.ر.