ڤاران له هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا دوورخرایه‌وه
سبه‌ی فه‌ره‌نسا له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریی رووبه‌ڕووی فێنله‌ندا ده‌بێته‌وه، به‌ر له یارییه‌كه دیدییه دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ڤاران له‌م یارییه ئاماده نابێت و باسی پۆگبا و گریزیمانیش ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه دیشامپ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی گوتی: پۆل پۆگبا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد له دۆخێكه ناتوانێت دڵخۆش بێت، پۆگبا به ساتێكی باش تێپه‌ڕ نابێت و تووشی زنجیره‌یه‌ك پێكان بوو، ئه‌و پێویستی به‌وه‌یه متمانه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئێمه له فه‌ره‌نسا هێنده كێشه‌ی نییه، پۆگبا له یانه‌كه‌ی هه‌ست به ئارامی ناكات به پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا زۆر دڵخۆشه، ئه‌و باسی هه‌سته‌كانی خۆی بۆ من كردووه، من باش ده‌یناسم.
دیشامپ ده‌شڵێت: جگه له پۆگبا گریزمانیش له بارسێلۆنا دۆخی هێنده باش نییه، ئه‌و به هه‌ندێك شت شۆك بووه، پێویسته دۆخێكی باشتری بۆ بڕه‌خسێنرێت، من هیچ گومانێكم له تواناكانی گریزمان نییه، ئه‌گه‌ر به‌باشی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كان، ئه‌و كاته‌ی یاریزانان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان به دۆخێكی ئاڵۆز تێپه‌ڕ ده‌بن له یاریكردن و زۆر شتی دیكه شۆك ده‌بن، ئه‌مه‌ش ئاستیان داده‌به‌زێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دیشامپ گوتی: ڤاران بۆ ئه‌م یارییه له‌گه‌ڵمان نابێت، له‌باره‌ی دۆڕانی ریال مه‌درید ڤاران تاكه به‌رپرس نییه له دۆڕانه‌كانی ریال مه‌درید، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك یاریی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ یاریزانان بكرێت.