ئه‌ڵمانیا: كه‌س نازانێت كه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ئابووری ئه‌ڵمانیا، "پیته‌ر ئالتمایر" رایگه‌یاند، كه‌س نازانێت كه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت.
له لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و وه‌زیره‌ی ئه‌ڵمانیا گوتیشی: هیچ كه‌سێك كات و بڕی ئه‌و پێكوته‌یه نازانێت، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بخرێته بازاره‌وه.
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت، كۆمپانیای فایزه‌ر و هاوبه‌شێكی ئه‌ڵمانیایی بڵاویانكرده‌وه، پێكوته‌ی كۆرۆنایان درووست كردووه و پێكوته‌كه به رێژه‌ی (%90) سه‌ركه‌وتوو بووه.