تره‌مپ زانایه‌كی بواری كه‌شوهه‌وای له پۆسته‌كه‌ی لابرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" بڕیاری دا، زانای بواری كه‌شناسی له وه‌زاره‌تی وزه، "مایك كوبربێرگ"، كه خه‌ریكی توێژینه‌وه بوو له باره‌ی دیارده‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی، له پۆسته‌كه‌ی لابه‌رێت.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكرده‌وه، ئه‌و زانایه خه‌ریكی پرۆگرامی ئه‌مه‌ریكا بوو له باره‌ی توێژینه‌وه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمی گۆی زه‌وی.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌و بڕیاره‌ی "تره‌مپ" كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا بۆ ره‌وشی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی ده‌بێت.
بڕیاره له (2023) راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ی ئه‌و دیارده جیهانییه‌وه بڵاوبكرێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، "تره‌مپ" شكستیهێنا، له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسان ده‌ركردووه، له دیارترینیان له‌كارلادانی "مارك ئیسپێر" وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بوو.