جێمس جیفری ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "مایك پۆمپیۆ" رایگه‌یاند، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، "جێمس جیفری" ئه‌م مانگه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، "پۆمپیۆ" گوتی: "جێمس جیفری، ئه‌نجامی به‌رهه‌ستی داوه به ده‌سته‌وه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی و كاریكردن بۆ چالاككردنی هه‌وڵه‌كانمان له پێناو چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی قه‌یرانی سووریا و زه‌مینه‌سازی بۆ تێكشكاندنی داعش".
گوتیشی: "جیفری، پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی هێنانه‌دی ئاگربه‌ست كرد، له نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و توركیا، كه له ئۆكتۆبه‌ری (2019) هه‌ردوولا پێیه‌وه په‌یوه‌ست بوون".
"جێمس جیفری" له (مانگی ئاب/ ئۆگستی 2019) له‌و پۆسته دامه‌زرا و له سه‌ره‌تای (2019) كرایه نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش.
دوای "جیفری" باڵیۆز "ناثان سیلز" رێكخه‌ری كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌ستبه‌كار ده‌بێـت.