تره‌مپ: پێشكه‌وتنێكی باشمان له جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كردووه
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌یان له جه‌نگی له‌پێناو هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كردووه و به‌ڵێنیشیدا، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، تره‌مپ نووسیویه‌تی: "پێشڤه‌چوونی زۆر له‌ئارادان، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌رده‌كه‌ون.. بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا گه‌وره بكه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌یبه‌ینه‌وه!".
WE ARE MAKING BIG PROGRESS. RESULTS START TO COME IN NEXT WEEK. MAKE AMERICA GREAT AGAIN!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 10, 2020
له 3ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌رچه‌نده میدیاكانی ئه‌و وڵاته سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كانیان راگه‌یاندووه، به‌ڵام تائێستاش گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامی پرۆسه‌كه له ژماره‌یه‌ك ویلایه‌ت هه‌ن.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركه‌وتووه و دیموكراته‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه "هه‌ڵبژاردنیان دزیوه".
به‌گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، كه‌مپه‌ینی تره‌مپ له هه‌وڵه‌كانی بۆ داواكردنی دووباره هه‌ژماركردن و هه‌لاوێركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه.
H.B