له میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور 10 چه‌كداری داعش كوژران
K24 – هه‌ولێر:
سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور، له لێدوانێكدا بۆ "كوردستان24" رایگه‌یاند، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له سنووری گوێڕ و مه‌خموور (10) چه‌كداری داعش كوژران.
سیروان بارزانی، روونیكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له ناوچه‌كانی نێوان هێزه عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان حه‌شارداوه.
گوتیشی: له دوو رۆژی رابردوودا له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه بۆردومانی چڕی ئه‌و ناوچانه كراوه و ژماره‌یه‌ك تونێل و ئه‌شكه‌وتی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه خاپوور كراوون.