بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە: سەرجەم لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پڕچەک دەکرێن
K24 – ھەولێر:
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بۆ ساڵی داھاتوو سەرجەم لیواكانی پێشمەرگە پڕچەك دەكرێن.
سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە گوتی: بۆ ساڵی داهاتوو سەرجەم لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە پرچەک دەکرێن لە لایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
گوتیشی: زۆر جار ئاستەنگ بۆ گواستنەوەی ئەو پێداویستیە سەربازیانە درووست دەبێت.
ئاشكراشیكرد، ئەو لیوایانەی پێشمەرگە بە تەواوی بە چەک و پێداویستی پێشکەوتوو پڕ چەک دەکرێن وەک هەر لیوایەکی ئەمەریکی.