گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هه‌ولێر و به‌غدا پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانن

K24 – ھەولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند هه‌ولێر و به‌غدا پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ن، كه لە نێوانیاندا واژووكراوە.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكردەوە، ھەردوو حكومەت پابەندن بەو رێككەوتنەی بودجە، كە بۆ ماوەی سێ مانگ له نێوان هه‌ردوولا واژوو كراوە.
مه‌لا ته‌ڵال، له باره‌ی ناردنی 320 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان گووتی: ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر به‌رده‌وامه و كارایه تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 و هیچ گۆڕانكارییه‌ك لەم بارەوە رووینەداوە.
گوتیشی: سه‌باره‌ت به دابینكردنی به‌شێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستان به راده‌ستكردنی نیوه‌ی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان، ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ر به‌رده‌وامه و كارایه تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021.