راپرسییەک لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت

رێژەی چەندی خەڵکی ئەمەریکا ئەنجامەکە پەسەند دەکەن؟

K24- هەولێر:

ئاژانسی رۆیتەرز راپرسییەک لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە لایەن ئەمەریکییەکانەوە ئەنجام دەدات.

بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکە، 79% خەڵکی ئەمەریکا پێیان وایە، جۆ بایدن براوەی هەڵبژاردنی سێی ئەم مانگە بووە.

راپرسییەکە ئەوەی دەرخستووە، 79% خەڵکی ئەمەریکا دەڵێن، بایدن براوە بووە، 13% دەڵێن هێشتا ئەنجامی هەڵبژاردنەکە یەکلایی نەبووەتەوە، 5% دەڵێن، ئەوان نازانن چی روودەدات و 3% دیکەش پێیان وایە، ترەمپ سەرکەوتوو بووە.

رۆیتەرز ئەوەی ئاشکرا کردووە، تەنانەت بەشێکی زۆر لە کۆمارییەکان پێیان وایە، لەم هەڵبژاردنە بایدن سەرکەوتووبووە نەک ترەمپ، بەجۆرێک شەش کەس لە هەر 10 کەس لە لایەنگرانی کۆمارییەکان، پێیان وایە بایدن سەرکەوتوو بووە.