"به‌غدا به‌دوای جێگره‌وه‌ی ئێران‌دا ده‌گه‌ڕێت"
K24 - هه‌ولێر:
عێراق و سعوودیه په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ده‌ن و چه‌ند لێكتێگه‌یشتنێكیش واژۆ ده‌كه‌ن.
له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سعوودیه كۆبوونه‌وه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایده‌گه‌یه‌نێت پێشوازی له هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ین.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پێویستی به وزه‌ی كاره‌بایه له لایه‌ن سعوودیه تاوه‌كو پێداویستییه‌كانی خۆی دابین ده‌كات و لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه و كارا ده‌كرێن كاریش ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای عێراق به سعوودیه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق روونیشی كرده‌وه ژماره‌یه‌ك لێتێگه‌یشتنی دیكه له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌ردوولا پێشنیاز و تاووتوێ كراون له بواره جیاوازه‌كاندا، به تایبه‌ت له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی سعوودیه وه‌ربگرن.