ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی و دێواندنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکرات
ئامانجی ئه‌م شیکارییه کورته، نزیکبوونه‌وه‌یه له یه‌کتریی، تێگه‌یشتنه له‌یه‌کتریی، خۆشویستنی یه‌کتریی و پێکه‌وه‌کارکردنه له‌پێناوی ئامانجێکی گه‌وره‌دا، که ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌ته.
که‌سێکی نه‌ته‌وه‌یی له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یدایه و پارته‌که‌شی ئامڕازه بۆ باشتر خزمه‌تکردنی نه‌ته‌وه‌که‌ی. که‌سێکی وه‌ها، که شانازیی به پارته‌که‌یه‌وه ده‌کات، هه‌مانکات شانازیی به نه‌ته‌وه‌که‌شیه‌وه ده‌کات. شکۆی نه‌ته‌وه‌یی ئامانجی گه‌وره‌ی تاکێکی ئاوهایه، هه‌ربۆیه هه‌رگیز په‌سه‌ندێتیی به شکاندنی شانازیی و شکۆی نه‌ته‌وه‌یی نادات. پێچه‌وانه‌ی تاکێکی ئاوهاش ئه‌و تاکه‌یه، که به‌رده‌وام و بێ پشوو سه‌رقاڵه به شکاندنی شانازیی و شکۆی کورده‌وه. ئه‌مه ڕیالیتێتی ئێمه‌ی کورده به گشتیی و له باشووردا به‌تایبه‌تیی. ئه‌م کۆنسێپته، ئه‌م بیره که مامه‌ڵه‌ی پێده‌کرێت له‌لایه‌ن سیاسییه‌کانه‌وه، هۆکاری گه‌وره‌ی یه‌که‌می هه‌موو ئه‌و زیانانه‌یه، که به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌گه‌یه‌نرێت، هه‌مانکاتیش له ڕێگایه‌وه وێنه‌یه‌کی ناشیرینی کورد ده‌گه‌یه‌نێت به جیهان. وێنه‌یه‌ک، که تێیدا کورد به به‌رده‌وامیی سه‌رقاڵی شه‌ڕ و خۆقڕکردنه، نه‌بوونی توانای به‌ڕێوه‌بردن و حکومڕانیی و ...هتد. هه‌ر له ڕێگای ئه‌م وێنانه‌وه، که سیاسییه‌کانی کورد ده‌یگه‌یه‌نن به جیهان، گه‌وره ده‌سته‌ڵاتدارانی جیهانیش خاوه‌نی ڕیالیتێتێکن به‌رانبه‌ر به کورد، که کورد خۆی پێیداون، نه‌ک به‌رهه‌می ئه‌وان بێت.
پرسیاری ناو چوونه باسێکی وه‌هاوه ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ ڕیالیتێت بۆ تۆ وه‌ک تاک چییه؟ ڕاستیی بۆ تۆ وه‌ک تاک چییه؟ هه‌ر خێرا و بێ بیرکردنه‌وه، ڕاسته‌وخۆ به خۆت بڵێ. بۆ نموونه بوونی من وه‌ک تاک ڕیالیتێته، ده‌سته‌کانت بجوڵێنه و بڵێ، ئه‌مه‌ش هه‌ر ریالیتێته، که ده‌سته‌کانم ده‌جوڵێنم ...هتد. پرسیارێکی تر لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ به‌ده‌ر له‌م میکانیزمه فیزیکییه، چی تر شک ده‌به‌یت، که ڕیالیتێت بێت؟ دیسان بێ بیرکردنه‌وه ڕاسته‌وخۆ شتێک بڵێ. ئه‌گه‌ر هیچت به خه‌یاڵدا نایه‌ت، ئه‌وا بۆ نموونه ڕاسته‌وخۆ به خۆت بڵێ، که هه‌ر ئێستا و ئالێره‌دا بیرکردنه‌وه‌یه‌کت هه‌یه. بیرکردنه‌وه‌که‌ت هه‌مانشێوه ڕیالیتێته. ئه‌م ڕیالیتێته سوبجێکته، که ناوده‌نرێت ڕیالیتێتی سوبجێکت. بۆ نموونه، تاکێک له کاتی بینینی تایتڵی ئه‌م وتاره‌دا، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی، ڕاسته‌وخۆ بیرکردنه‌وه‌یه‌ک به‌رهه‌مدێنێت، که ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی جنێو و سووکایه‌تییه. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه ڕیالیتێتێکی سوبجێکته. ئه‌م ڕیالیتێته له سوبجێکته‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ ئۆبجێکت، کاتێک تاک بیرکردنه‌وه‌کانی وه‌ک کۆمێنتێک ده‌نووسێت. لێره‌دا ده‌ست و په‌نجه‌ی فیزیکییه‌ن ئه‌کتیڤن، ئه‌م ئه‌کتیڤیتێته له‌دوای خۆی تێکستێکی کورت یان درێژ به‌جێدێڵێت، که تاکێکی تر ده‌توانێت بیبینێت، بیخوێنێته‌وه و هه‌ستێکی تێدا دروستبێت، بۆ هه‌ندێک خۆشحاڵیی و بۆ هه‌ندێکی تر ناخۆشحاڵیی. ئه‌مه ڕیالیتێتێکی ئۆبجێکتیڤه، چونکه ئه‌و تێکسته ده‌توانرێت پرینت بکرێت و بخرێته سه‌ر ڕووی لاپه‌ڕه‌یه‌ک.
پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ چی هۆکاره له خستنه‌وه‌ی ئه‌م ڕیالیتێتانه؟ وه‌ڵام. ئاگایی. پرسیاری ناو ئه‌م وه‌ڵامه‌ش بریتییه له‌وه‌ی، که ئاخۆ ئاگایی چییه؟ وه‌ڵامێکی خێرا و ساده، بریتییه له‌وه‌ی، که به‌ئاگا بیت یاخوود خاوه‌نی زانین بیت له‌سه‌ر له شتێک، ڕووداوێک، بوونێک، قسه‌یه‌ک، بینینێک ...هتد. ڕه‌گی چه‌مکی ئاگایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاتاین (Conscientia) له زمانی ئینگلیزییدا به کۆنچێس (Conscious) به‌کاردێت و له ڕووی فۆنۆلۆگییشه‌وه لێکنزیکن، که هه‌ر له لاتاینه‌وه وه‌رگیراوه، لێ زۆرینه‌ی وڵاتانی تر، خۆیان خاوه‌نی چه‌مکێکن بۆ کۆنچێس، وه‌ک کورد که ناوی ده‌نێت ئاگایی.
ئه‌م ئاگاییه هه‌مانشێوه خاوه‌نی دوو جۆر ڕیالیتێته ئه‌ویش ڕیالیتێتی سوبجێکت و ڕیالیتێتی ئۆبجێکته. بۆ نموونه دوو خوێنه‌ر تایتڵی ئه‌م وتاره ده‌بینن، هه‌ردووکیان خاوه‌نی دوو جۆر بیرکردنه‌وه‌ن له‌سه‌ر وتاره‌که به‌بێئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکه‌که‌یان بینیبێت، یه‌کێکیان خێرا بیرکردنه‌وه‌که‌ی ده‌کات به کۆمێنت و ئه‌و تریشیان هیچ نانووسێت. یه‌که‌میان ئاگایی سوبجێکتی خۆی ده‌کاته ئاگاییه‌کی ئۆبیه‌کت، ئه‌ویش به نووسینی کۆمێنتێک. ئه‌وی تریشیان ئاگاییه‌که‌ی سوبجێکتیڤ ده‌مێنێته‌وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی، که بیریه‌تی بیری له چی کردۆته‌وه، پاش بیرچوونه‌وه‌ی ئه‌م بیرکردنه‌وه سوبجێکته بوونی نامێنێت، ته‌نانه‌ت وه‌ک ڕیالیتێتێکی سوبجێکتیش بوونی نامێنێت. خه‌و بینین جۆرێکه له‌م ئاگایی و ڕیالیتێته. ده‌شێت وه‌ک تاک هه‌زاران خه‌و‌نت بینیبێت و ئێستا هیچت بیر نه‌مابێت. به‌ڵام ئه‌م خه‌ونانه له پێشتردا چ ئاگایی و چ ڕیالیتێتێکی سوبجێکت بوون. ده‌شێت جارێک له خه‌ونتدا فڕیی بێتی، له شوێنێکی بڵنده‌وه که‌وتبێتیته خواره‌وه، ته‌قه‌ت لێکرابێت، زیانێکی فیزیکییت پێکه‌وتبێت ....هتد. هه‌موو ئه‌مانه ئاگایی و ڕیالیتێتێکی سوبجێکتن، هه‌ر هێنده له خه‌و هه‌ڵستایت ئیدی بوونیان نامێنێت. هه‌ندێک تاکی تر له خه‌ویاندا ده‌ڕۆن. له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییمدا، منداڵێکی گه‌ڕه‌کمان له هاویینێکدا، که له سه‌ربان خه‌وتبوون، شه‌و به‌ده‌م خه‌وه‌وه ڕۆیشتبوو و له‌سه‌ربان که‌وته خواره‌وه و مرد. له‌و کاته‌وه بیرده‌که‌مه‌وه، که ئاخۆ بۆچیی شتێکی وه‌ها ڕووده‌دات؟ ئیمڕۆ زانست ده‌یسه‌لمێنێت، که کاتێک خه‌و ده‌بینین، ئه‌وا مێشکمان جوڵه‌ی فیزیکیی ده‌ست و قاچمان بلۆک ده‌کات یاخوود ڕاده‌گرێت، به‌ده‌ر له جوڵه‌یه‌کی بچووک و که‌می ده‌ست و قاچمان نه‌بێت، هیچی تر ڕوونادات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی، که خه‌و ده‌بینین ئه‌وا زیان به خۆمان نه‌گه‌یه‌نین. ئه‌و تاکه‌ی له خه‌ویدا ده‌ڕوات، که ئێمه ناوی ده‌نێین به‌ده‌م خه‌وه‌وه ڕۆیشتن، ئه‌وا مێشکی تاکی ناوبراو به‌هۆی کێشه‌یه‌کی نۆیرۆلۆگییه‌وه (کێشه‌ی نۆیرۆن یاخوود سێله‌کانی مێشک) توانای بلۆککردنی ده‌ست و قاچی نه‌ماوه. به‌مشێوه‌یه ئاگایی و ڕیالیتێتێکی سوبجێکت ده‌بێته ئاگایی و ڕیالیتێتێکی ئۆبجێکت. تاک به‌ده‌م خه‌وه‌وه ده‌ڕوات و ده‌که‌وێته خواره‌وه و ده‌مرێت.
پرسیاری قوڵبوونه‌وه له‌م باسه‌ش بریتییه له‌وه‌ی، که ئاخۆ ئاگایی و ڕیالیتێت چ په‌یوه‌ندییان به ئاگایی نه‌ته‌وه‌یی و دێواندنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکراته‌وه هه‌یه؟ وه‌ڵام زۆر شت. له ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئاکتوێلترین تاک، که به‌رده‌وام ڕووی ده‌می له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و دیموکراته‌کانه، خاوه‌نی هه‌مان میکانیزمه له به‌رهه‌مهێنانی ئاگایی و ڕیالیتێتدا. ئیمڕۆ زانست ده‌یسه‌لمێنێت، که ئاگایی پێویستی به ته‌نێک یاخوود جه‌سته‌یه‌ک نییه. با له ئالبه‌رت ئاینشتاینه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین، که ده‌ڵێ، هه‌ر که‌سێک سه‌رقاڵی زانین و زانست بێت، تێده‌گات، که له گه‌ردووندا ئاگاییه‌ک هه‌یه، که له به‌رانبه‌ریدا ئێـمه‌ی مرۆڤ بێده‌سته‌ڵاتین. له‌م ڕووه‌وه ئاینشتاین مرۆڤ وه‌ک بوونێکی سنوردار له کات و شوێن پێناس ده‌کات، که ئێمه ناوی ده‌نێین گه‌ردوون. ئه‌م مرۆڤه خۆی و بیرکردنه‌وه و هه‌ستی جیا ده‌کاته‌وه له هه‌ـوو شتی تر له گه‌ردووندا. ئاینشتاین ئه‌م جیاکردنه‌وه‌یه ناوده‌نێت تێڕوانینی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری ئاگایی. ئه‌م پێیوابوونه جۆرێکه له زیندانی تاک، زیندانێکی ویست و ئاره‌زووه‌کانمان، چونکه له ڕێگایه‌وه خۆمان داده‌بڕێنین له ده‌وروبه‌رمان، خۆمان داده‌بڕێنین له هه‌موو شت.
کێشه‌ی ئێمه‌ی کورد به گشتیی و له باشووردا به‌تایبه‌تی، ته‌واو و ڕێک بریتییه له‌م خۆجیاکردنه‌وه‌یه، که چ تاک خۆی به بوونێکی جیاواز و جیا له کۆیه‌کی گشتیی‌دا ده‌بینێت، که ناو ده‌نرێت نه‌ته‌وه و چ بیرکردنه‌وه و هه‌ستیشی جیا ده‌کاته‌وه له بیرکردنه‌وه و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی. ئه‌م خۆبینینه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی کۆدا وه‌ک نه‌ته‌وه، وه‌ک کورد بریتییه له ته‌ماشاکردنێکی ده‌ره‌کیی، ئه‌وه‌شی خۆی له‌ناو کۆدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وا ته‌ماشای ناوه‌وه ده‌کات، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی، که تاک به‌ئاگایه له‌وه‌ی، که ئه‌و چییه، بیر له چی ده‌کاته‌وه، هه‌ست به چی ده‌کات ...هتد. له‌م ڕووه‌وه کاڕڵ گووستاف یوونگ ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی ته‌ماشای ده‌ره‌وه ده‌کات، خه‌ون ده‌بینێت، ئه‌وه‌شی ته‌ماشای ناوه‌وه ده‌کات به‌ئاگا دێت. ئه‌م تێزه هه‌ڵگری چه‌ند پێرسپێکتیڤێکی جیاوازه، هه‌ڵگری چه‌ند گۆشه‌نیگایه‌کی جیاوازه، که من لێره‌دا ته‌نها بۆ ڕۆحی نه‌ته‌وه به‌کاریده‌هێنم.
ته‌مه‌نم هه‌ر دوانزده ساڵانێک ده‌بوو، که ڕۆژێک له باڵه‌خانه‌یه‌کی گه‌وره‌دا، که هێشتا ته‌واو نه‌کرابوو، پشیله‌یه‌کم له هۆده‌یه‌کی بچووکدا قه‌تیس کرد، باوه‌ڕمده‌کرد، که ڕێگای لێده‌گرم بڕوات، به‌بێئه‌وه‌ی پلانێک و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی لۆگیکانه‌م هه‌بێت بۆ کاره‌که‌م و بزانم بۆچیی وا ده‌که‌م. له‌ناکاو پشیله‌که به بازدانێکی خه‌یاڵیی په‌لاماری ده‌مووچاوی دام، من له ترساندا شۆکام و خۆملادا و پشیله‌که‌ش خۆی ده‌رباز کرد. من له کولتووری کوردییه‌وه له منداڵیی خۆمدا فێرببووم، که ڕێگا به پشیله بگرم، فێرببووم، که پشیله زیانبه‌خشه. ئێمه له منداڵییه‌وه فێری کۆمه‌ڵێک بیرکردنه‌وه و دیارده و مامه‌ڵه ده‌کرێین، به‌بێئه‌وه‌ی خۆمان لۆگیکانه بیری لێبکه‌ینه‌وه. هه‌ندێکجار ئێمه سێ چوار ده‌یه‌ی ته‌مه‌نمان به‌مشێوه‌یه ده‌ژیین هه‌تا ده‌گه‌ین به‌وه‌ی لۆگیکانه بیر له بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌کانمان بکه‌ینه‌وه. هه‌ر ئه‌م کولتووره فێری ڕقبوونیشی کردم، ڕق له خه‌ڵکانێک، ڕق له بنه‌ماڵه‌یه‌ک، له خزم و دراوسێ و ...هتد. ڕق له پارتی دیموکرات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییش به‌رهه‌می ئه‌م کولتووره‌یه.
شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا یه‌کێکه له دیارده کولتوورییه‌کانمان، لایه‌نێکمان ده‌یه‌وێت لایه‌نه‌که‌ی ترمان له قوژبنێکدا قه‌تیس بکات، وه‌ک چلۆن من پشیله‌یه‌کم له قوژبنێکدا قه‌تیسکردبوو. لایه‌نێکمان پێمانوایه که لایه‌نێکی ترمان زیانبه‌خشه. وێڕای ئه‌وه‌ی که لایه‌نی به‌رانبه‌ر ویستی شه‌ڕی نییه، لێ ئێمه ناچاری ده‌که‌ین ده‌ست به شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵماندا بکات.
وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌ڵکانێک چه‌ندیین ده‌یه‌یه مردوون، لێ ئاگایی ئه‌م مردووانه هێشتا فاکته‌رێکی گه‌وره و گرانه به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و مامه‌ڵه‌کانمانه‌وه. به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی که ئاگایی تاکی مردوو قسه له‌سه‌ر چیی ده‌کات. ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌وه‌ی که ئاگایی پێویستییه‌کی ده‌رچووی به جه‌سته‌یه‌ک نییه بۆ پراکتیزه‌کردنی خۆی. ئاگایی بووددا هه‌تا ئێستا کاریگه‌ره، سوکرات، پلاتۆن و په‌یامبه‌ری ئایینه‌کان و ...هتد. هه‌تا ئێستا کاریگه‌رن. نموونه‌یه‌کی تر بریتییه له بلۆب (Blob) ئه‌و ئۆرگانیزمه‌ی که نه مێشکی هه‌یه نه سێله‌ی هه‌یه. ئه‌م ئۆرگانیزمه نه ئاژه‌ڵه، نه ڕووه‌که و نه که‌ڕووشه، که چی خاوه‌نی ئاگاییه‌کی گه‌وره‌یه، خاوه‌نی ڕۆشنبیرییه‌کی گه‌وره‌یه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ ئاگایی ئه‌م بوونه‌وه‌ره له‌کوێوه دێت؟ وه‌ڵام، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودا.
پرسیارێکی تر سه‌باره‌ت به ئاگایی تاک و کۆی کورد. ئاخۆ تاک و کۆی کورد، کاتێک چه‌ندیین ده‌یه‌یه سه‌رقاڵی دێواندنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکراتن، خاوه‌نی ئاگایی خۆیانن؟ ئاخۆ به ئاگان و خاوه‌نی زانین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن و ده‌یڵێن؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی تاک و کۆ به به‌ڵێ، بێت، ئه‌وا به دڵنیایی هه‌ر تاکه و خاوه‌نی که‌ڕاکته‌رێکی تایبه‌ت و ئیندیڤیدوێلی خۆیه‌تی. بۆ نموونه تاکێک جگه‌ره‌کێش نییه، به‌ڵام ئاخۆ ئاماده‌یه جگه‌ره‌یه‌ک بکێشێت؟ تاکێک قێزی له گۆشتی به‌راز ده‌بێته‌وه، ئاخۆ ئاماده‌یه گۆشتی به‌راز بخوات؟ ئه‌م تاکانه هه‌ریه‌که‌یان ده‌ڵێن، نه‌خێر هه‌رگیز شتی وه‌ها ناکه‌ین. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ بۆچیی ئاماده نین هه‌رگیز شتی وه‌هابکه‌ن؟ وه‌ڵام، چونکه خاوه‌نی ئاگایین، خاوه‌نی زانینن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، که چیده‌که‌ن، به‌ئاگان له‌وه‌ی که چیده‌که‌ن. پرسیارێکی تر ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ ده‌توانین شتێک بکه‌ین، که ئه‌م تاکانه جگه‌ره بکێشن و گۆشتی به‌راز بخۆن؟ وه‌ڵام، به‌ڵێ. هه‌موو تاکێک له هه‌لومه‌رجێکدا ده‌چێته دۆخێکی ڕۆحیی تایبه‌ته‌وه، دۆخێک که ئاگایی و نائاگایی تاک پێکه‌وه ئاوێته ده‌بن. تاک به ئاگایه له هه‌موو شت، به‌ڵام سه‌رنج و فۆکۆسی خۆی ته‌نها شتێکدا خه‌رج ده‌کات، که له‌لای ئه‌و گرنگیی یه‌که‌م و دواهه‌مینی هه‌یه. دۆخێک هاوشێوه‌ی ترانسێک. لێره‌دا تاک بیرده‌کاته‌وه، مامه‌ڵه و هه‌ستێک له نائاگاییدا تۆمارده‌کات، بۆ نموونه کێشانی جگه‌ره و خواردنی گۆشتی به‌رازه. هه‌ندێک تاک هه‌تا ته‌مه‌نی بیست بۆ سیی ساڵییش جگه‌ره‌یان نه‌کێشاوه، لێ له ساته‌وه‌ختێکدا فێرده‌بن. هه‌ندێک تاک هه‌تا ته‌مه‌نی بیست بۆ سیی ساڵییش گۆشتی به‌رازیان نه‌خواردووه، لێ له ساته‌وه‌ختێکدا فێرده‌بن. ده‌شکرێت هه‌موو ئه‌م پرۆسانه خێراتر بکه‌ین، بۆ نموونه له ڕێگای هیپنۆزه‌وه ئاگاییه‌کی تر ده‌ده‌ین به تاک، که شه‌یدای جگه‌ره‌کێشان و خواردنی گۆشتی به‌راز بێت. به‌شێوه‌یه‌ک ئه‌و چه‌ند جگه‌ره زیاتر بکێشێت هێنده زیاتر باوه‌ڕ به‌وه بکات، که جگه‌ره‌کێشان هیچ زیانێکی ته‌ندروستیی به مرۆڤ ناگه‌یه‌نێت و ئه‌و هه‌وڵه‌ی ته‌ندروستیی جیهان ده‌یدات بۆ ڕێگاگرتن له جگه‌ره‌کێشان ته‌نها سیاسه‌ته و هیچی تر.
له ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا ئاگاییه‌کی دوژمنکارانه به‌رانبه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکرات هه‌تا بێت قوڵتر و قوڵترتر ده‌بێته‌وه. ئه‌م ئاگاییه سوبجێکته له پرۆسه‌یه‌کی نۆیرۆلۆگییدا له ڕێگای گفتووگۆ و خوێندنه‌وه و ته‌ماشاکردن و گوێگرتنه‌وه گۆڕانکاریی به‌سه‌ر تاکدا دێنێت و ده‌بێته "ئاگایی من"ی تاک. هه‌موومان تێزه به‌ناوبانگه‌که‌ی دێکارتمان بیره، که ده‌ڵێ، من بیرده‌که‌مه‌وه، که‌واته منم. هه‌موو یه‌کێکمان خاوه‌نی هه‌ستێکی به‌هێز و تایبه‌ته سه‌باره‌ت به بوونی خۆی، سه‌باره‌ت به ئێکسیستێنسی خۆی. هه‌موو هه‌سته‌کان له بنه‌ڕه‌تدا نائاگا پراکتیزه ده‌کرێن، لێ تێدا ژیان له هه‌سته‌کاندا هه‌میشه کارێکی ئاگایانه‌یه. بۆ نموونه کاتێک خه‌مبارییت، هه‌ستی خه‌مباریی له میلی چرکه‌دا نائاگایانه پراکتیزه ده‌بێت، هه‌تا ئه‌و چرکه‌ساته‌ی میمیکی ده‌مووچاوت ده‌گۆڕێت، دڵۆپێک فرمێسک له چاوتدا یان قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه یان ئازاد ده‌بێت و دێته خواره‌وه، لێره‌وه گریان ده‌ستپێده‌کات و پرۆسه‌که ده‌بێته پرۆسه‌یه‌کی ئاگا.
له‌و چرکه‌ساته‌دا، که هه‌ستێک به‌سه‌رماندا ده‌دات و زاڵه به‌سه‌رماندا، ئاگایی ته‌نها ته‌ماشاکه‌ره، به‌مشێوه‌یه هه‌سته‌که ڕێگای خۆی له نائاگاییدا ده‌چه‌سپێنێت، که له ئاینده‌دا ئاگایانه مامه‌ڵه‌ی پێده‌که‌ین. ئاگایی وه‌ک ته‌نێکی پڕکه‌ره‌وه وه‌هایه، که ته‌واوی تێداژیانه‌کان، ڕووداوه‌کان، تام و چێژ، هه‌سته‌کان، بینین و گوێلێبوون و وه‌بیرهاتنه‌وه‌کان پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، که له ڕێگایه‌وه ڕیالیتێت به‌رهه‌مدێت. بۆ نموونه تۆپه‌ڵێک چیمه‌نتۆ دوو خشت، دوو بلۆک پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، کۆمه‌ڵێک تۆپه‌ڵه چیمه‌نتۆ، کۆمه‌ڵێک بلۆک پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، که دواجار له ڕێگایانه‌وه دیوارێک ده‌بینین. ئه‌م دیواره ئێستا بوونی هه‌یه و بوونێکی ڕیاڵه.
له‌ناو ئه‌م یه‌کانه‌دا هه‌سته‌کان تایبه‌تن، چونکه وه‌ک ده‌زگایه‌کی پێوه‌ر به‌کاردێن، ڕاوێژکارن له بڕیاره‌کانماندا. لێره‌دا کاڕه‌کته‌ری تاک فاکتۆرێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی بڕیاردان. بۆ نموونه دوو شۆفێر، ناویان ده‌نێین گرووپی یه‌که‌م، له دوو جێگای جیاواز له‌لایه‌ن دوو شۆفێری تره‌وه، ناویان ده‌نێین گرووپی دووهه‌م، بێزار ده‌کرێن. شۆفێرک له دوانه‌که‌ی یه‌که‌م، داده‌به‌زێت و شۆفێره‌که‌ی گرووپی دووهه‌م ده‌کووژێت. شۆفێره‌که‌ی تریان له گرووپی یه‌که‌م، کاتێک بێزار ده‌بێت هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵده‌مژێت و لێده‌خوڕێت و ئه‌و جێگایه به‌جێدێڵێت، که تێیدا بێزار کراوه.
ئه‌م نموونه‌یه پێمانده‌ڵێت، که ئاگایی تاک به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕیالیتێتێکی سوبجێکته، که له ناوه‌ندی کات و شوێندا به‌رهه‌مدێت. ڕیالیتێتێک که هه‌ست تێیدا ڕاوێژکار بووه. بیرمان نه‌چێت مرۆڤ ده‌زگایه‌کی ئێلێکترۆنییه و ته‌واوی بوونیه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئێلێکترۆن لێداوه. که دواجار ئه‌م ئێلێکترۆنانه ڕیالیتێتێکی سوبجێکت ده‌که‌نه ڕیالیتێتێکی ئۆبیه‌کت، هه‌ربۆیه شۆفێره‌که‌ی گرووپی دووهه‌م ده‌کووژرێت.
لێره‌دا ده‌گه‌م به‌و خاڵه‌ی، که تێیدا بڵێم، که هه‌ست ڕاوێژکار و بڕیارده‌ری ڕقه‌کانمانه به‌رانبه‌ر به شتێک، دیارده‌یه‌ک، که‌سێک ....هتد. هه‌ست ڕه‌گی ڕقبوونه له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکرات. ئه‌م هه‌سته له ڕێگای ڕێسۆنانسه‌وه، له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌سته‌کانه‌وه، وه‌ک په‌تایه‌ک بڵاوده‌بێته‌وه، که دواجار کۆیه‌کی گه‌وره تێیدا مامه‌ڵه‌یه‌ک به‌رهه‌مدێنن، بۆ نموونه شه‌ڕ دژ به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی، شه‌ڕ دژ به پارتی دیموکرات. هه‌موو به ڕاستیی وه‌رگرتنێکی مرۆڤ پابه‌ندی هه‌ستێکه و هه‌موو هه‌ستێکیش هۆکاری به‌ئاگاهێنانی بیره‌وه‌رییه‌که. تاکی ئه‌نتی بارزانیی و دیموکرات باوه‌ڕده‌کات، که هه‌رچی به‌دبه‌ختیی و ناخۆشییه‌کانی کورده له باشووردا خه‌تای بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکراته، ئه‌م باوه‌ڕه ده‌بێته هۆی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک دۆسیه و ڕووداوی تر، که پێشتر ڕوویانداوه و بارزانییه‌کان و دیموکرات تێیدا تاوانبارکراون. هه‌ربۆیه به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م ئه‌نتی بارزانیی و دیموکراتانه کاتێک ده‌دوێن و ده‌نووسین، هه‌میشه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی خه‌ڵکیی ڕووداوه کۆنه‌کانیش باسده‌که‌ن، که له ڕێگایه‌وه ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکانی تریش وه‌ک ئه‌وان بیریان بێته‌وه. ئامانج تێیدا گه‌وره‌کردنی ئێفێکته، واتا گه‌وره‌کردنی کاریگه‌رییه. ئامانج تێیدا به‌ده‌ستهێنانی باوه‌ڕه، کردنی باوه‌ڕه به ڕیالیتێت. ڕیالیتێت ئه‌وه‌یه، که ئێمه به ڕاست وه‌ریده‌گرین و بیری لێده‌که‌ینه‌وه، ئه‌وه‌شی ئێمه به ڕاست بیری لێده‌که‌ینه‌وه، بڕیار له‌سه‌ر باوه‌ڕمان ده‌دات. ئه‌وه‌شی ئێمه باوه‌ڕی پێده‌که‌ین، ئه‌وا به ڕاست وه‌ریده‌گرین. باوه‌ڕمان ئامانجمان بۆ به‌رهه‌مدێنێت، ئامانجه‌کانیشمان ده‌بێت بیریان لێ بکه‌ینه‌وه. له ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه هه‌تاوه‌کوو ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێستا باوه‌ڕیان وه‌هایه، که ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکرات له کوردستاندا بوونیان نه‌مێنێت. ئه‌م باوه‌ڕه‌ش بووه به ئامانجی نه‌وه‌کانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د. ئه‌م نه‌وانه، نه‌وه‌ی گۆشت و خوێن نین، به‌ڵکوو نه‌وه‌ی ئاگاییه‌کی سوبجێکتیڤن. ئه‌م نه‌وانه بۆ ئه‌م ئامانجه‌ش به‌رده‌وام بیرده‌که‌نه‌وه، هه‌ربۆیه هه‌رشتێک، هه‌ر ڕووداوێک، هه‌ر شه‌ڕێک له خزمه‌تی ئامانجه‌کانی ئه‌واندا بێت، ئه‌وا ئه‌وان پشتگیریی ده‌که‌ن. ئاکتوێلترین نموونه هێرشی په‌که‌که‌یه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش ئه‌م هێرشه بچووک ده‌که‌نه‌وه بۆ شه‌ڕی نێوان په‌که‌که و پارتی دیموکرات. ئینجا دێن له ڕێگای که‌مپینێکی گاڵته‌جاڕه‌وه داوای هه‌ڵنه‌گیرساندنی شه‌ڕ ده‌که‌ن. داوا له پارتی دیموکرات ده‌که‌ن، که شه‌ڕ نه‌کات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی په‌که‌که ناهێنن. ئامانج تێیدا دێواندنی پارتی دیموکرات و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه.
ئه‌وه‌ی بیری لێده‌که‌ینه‌وه، بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، بڕیارێک له‌ناو مێشکی تاک خۆیدا، نه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ودا، که چی به ڕاست وه‌رده‌گرین. تاک بیرده‌کاته‌وه، که پارتی دیموکرات گرێبه‌ستێکی سیاسیی و ئابووریی له‌گه‌ڵ تورکیادا هه‌یه دژ به په‌که‌که، هه‌ر ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه بڕیار ده‌دات، که تاک بیرکردنه‌وه‌که به ڕاست وه‌ربگرێت و وه‌کوو فاکت بیناسێنێت و پێناسی بکات. ئه‌وه‌شی به ڕاست وه‌ریده‌گرین بڕیار له‌سه‌ر باوه‌ڕمان ده‌دات. واتا تاک باوه‌ڕ ده‌کات به‌وه‌ی، که بیری لێده‌کاته‌وه، به‌وه‌ی که پێیده‌گات. ئه‌وه‌شی که باوه‌ڕی پێده‌که‌ین، به ڕاست وه‌ریده‌گرین. هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش تاکێکی ئیماندار باوه‌ڕ به بوونی خودا ده‌کات. ئه‌وه‌شی به ڕاست وه‌ریده‌گرین ده‌بێته ڕیالیتێت.
به‌مشێوه‌یه تاک و کۆی کورد فێر ده‌بێت، فێری ڕقبوون له خه‌ڵکیی، له دیارده‌یه‌ک، له خێزانێک، له بنه‌ماڵه‌یه‌ک و له پارتی دیموکراتی کوردستانیش. لێ له‌م فێربوونه‌دا، وه‌ک هه‌ر فێربوونێکی تر، ته‌نها ئه‌و که‌سانه فێر ده‌بن، که ویستیانه فێری ئه‌م ڕق و کینه‌یه ببن به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکانی تر. مرۆڤ خاوه‌نی مێشکێکه بۆ بیرکردنه‌وه و فێربوون و مامه‌ڵه‌کردن. له ڕێگای مێشکه‌وه ده‌گه‌ین به ئاگایی و له ڕێگای ئاگاییشه‌وه به ڕیالیتێت.
"گیاکۆمۆ ڕیزۆلاتی"، زانای نۆیرۆ فیزیۆلۆگیی ئیتالیی، له ساڵی ١٩٩٢ دا، له ڕێگای ئێکسپه‌ریمێنتێکه‌وه له‌سه‌ر مه‌یموون، ئێکسپه‌ریمێنتێک، که تێیدا مه‌یموونه‌که هیچ ئازارێکی نه‌بووه، مه‌یموونه‌که کاتێک ته‌ماشای مامه‌ڵه‌ی یه‌کێک له کارمه‌نده‌کانی ڕیزۆلاتی ده‌کات، هه‌مان مامه‌ڵه له مێشکی مه‌یموونه‌که‌شدا، ته‌نها له ڕێگای ته‌ماشاکردنه‌وه پراکتیزه ده‌کرێت. ئه‌ویش به‌وه‌ی، له‌کاتێکدا گوێزێکی زه‌ویی بۆ مه‌یموونه‌که داده‌نێن بۆ خواردن، گوێزه‌که ده‌خوات. پاشان مه‌یموونه‌که ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر، کاتێک کارمه‌ندێک ده‌ستده‌بات بۆ گوێزێکی تر و هه‌ڵیبگرێته‌وه، له مێشکی مه‌یموونه‌که‌دا، هه‌مان نۆیرۆن ئه‌کتیڤه بۆ پراکتیزه‌کردنی ئه‌م کاره، له‌کاتێکدا ئه‌و به ته‌نها ته‌ماشای ئه‌و کارمه‌نده ده‌کات و هیچی تر. لێره‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ئێکسپه‌ریمێنته‌ی ڕیزۆلاتییه‌وه، بۆ یه‌که‌میینجار مرۆڤ نۆیرۆنه ئاوێنه‌ییه‌کان ده‌دۆزێته‌وه. لێره‌وه دۆزراوه‌که‌ی ڕیزۆلاتی، له به‌شێکی وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مێریکا و که‌نه‌دادا کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت و په‌ره‌ی زیاتری پێده‌درێت. له ئه‌ڵمانیا یوواخیم باوه‌ر یه‌که‌میین کتێب له‌مباره‌یه‌وه ده‌نووسێت و کتێبه‌که‌ی شوێنێکی گه‌وره له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی زانایانی مێشکی ئه‌ڵمانیا و ده‌روونناسان داده‌نێت. یوواخیم باس له پشکنینه‌کانی دکتۆرێکی که‌نه‌دیی ده‌کات به ناوی وڵیه‌م هوچیسه‌ن، که پاتێنته‌کانی له پێش چوونیان بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی تووشی ترس ده‌بن. لێره‌وه ده‌ستنیشانی کۆمه‌ڵێک نۆیرۆن ده‌کرێت، که له قایشی که‌واندان، دیاره من ئه‌م چه‌مکه‌م کردووه به کوردیی و ناوم ناوه قایشی که‌وان. ئه‌ڵمانه‌کان چه‌مکه لاتینییه‌که‌یان ناوناوه "گورتلڤینفوونگ"، که به کوردیی ده‌بێت به قایشی که‌وان. هه‌ربۆیه منیش ئه‌م وه‌رگێڕانه‌م به په‌سه‌ند زانیی. چه‌مکه‌که به لاتاین پێیده‌ڵێن: "گیروس سینگولی، Gyrus Cinguli"، ئه‌م قایشه به‌شێکه له فرۆنتال لاپن و به سه‌نته‌ری هه‌سته‌کان ناوده‌برێت.
چاو ڕۆڵێکی سه‌ره‌کیی له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بینێت، چونکه ته‌واوی ته‌ماشاکردنه‌کان، له ڕێگای سه‌نته‌ری هه‌سته‌کانه‌وه، که وا له ئۆکسیپیتاڵ لاپندا، له پشتی سه‌ردا. ئه‌وه‌ی چاوه‌کانمان ده‌یبینێت، له ڕێگای توێکڵه‌کانی بینینه‌وه، ده‌کرێت به‌وه‌ی، که ئێمه ناوی ده‌نێین وێنه. ئه‌و نۆیرۆنانه‌ی، که به‌رپرسن له بینین، وان له ئۆکیسپیتاڵ لاپندا، لێره‌دا ئۆپتیکانه کار له سیگناڵه‌کاندا ده‌کرێت، که له ڕێگای بیلبیله‌ی چاوه‌وه ده‌گات به توێکڵه‌کانی نێت، که وێنه‌ی تێدا دروستده‌کرێت و له‌وێشه‌وه بۆ سه‌نته‌ری ئینته‌رپرێتاسیۆن، واتا سه‌نته‌ری لێکدانه‌وه. بینینێک ئازار بخاته‌وه یاخوود ترس، داتاکانی ده‌گه‌یه‌نرێت به لیمبیشه سیستێم، له لیمبیشه سیستێمدا سینگناڵه‌کان ده‌گه‌یه‌نرێت به قایشی که‌وان (گیروس سینگولی)، لێره‌شه‌وه سیگناڵه‌کان ده‌گه‌یه‌نرێت به فرۆنتاڵ لاپن، له تفرۆنتاڵ لاپنه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێت به نۆیرۆنه ئاوێنه‌ییه‌کان، که وان له توێکڵه‌کانی پرێمۆتۆریکدا. به‌مشێوه‌یه له ته‌ماشاکردنێکدا ده‌گریین، پێده‌که‌نین، خه‌مبار ده‌بین، به‌خته‌وه‌رده‌بین. "چاڕڵس بۆنێت، فیلۆسۆف و زانای سروشت"ی سویسریی باس له بینینێک ده‌کات، که بوونی نییه، که ڕیاڵ نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌و که‌سه‌ی، که ئه‌م وێنانه له مێشکیدایه ڕیاڵه. ئه‌و ئه‌م بینینه ناو ده‌نێت، ڤیزیوێله هالوسیناسیۆن. ئه‌م کێشه‌یه وا له‌ناو توێکڵه‌کانی نێتدا، که تێیدا وێنه دروستده‌کرێت، تێکچوونی ئه‌م توێکڵه، ده‌بێته هۆی بینینی هه‌ندێک شت، که بوونیان نییه، که ڕیاڵ نین. ئه‌م کێشه‌یه زۆر تووشی ئه‌و که‌سانه ده‌بێت، که نه‌خۆشیی شه‌کریان هه‌یه.
سه‌نته‌ری هه‌ست له قایشی که‌واندا، ڕۆڵێکی گه‌وره له خستنه‌وه‌ی ترس تێماندا ده‌بینێت. له یه‌کێک له ئێکسپه‌ریمێنته‌کاندا، که‌روێشکێک، که خاوه‌نی شه‌ش بێچووه، ده‌یخه‌نه قه‌فه‌زێکه‌وه، بێچووه‌کان لاده‌به‌ن، به‌ڵام شه‌ش بێچووی تر ده‌هێنن، که هی ئه‌م دایکه که‌روێشکه نییه، به‌ڵام قه‌باره‌یان له قه‌باره‌ی بێچووه‌کانی ئه‌ودا و ڕه‌نگیشیان هه‌مانشێوه. له‌به‌رچاوی دایکه‌که‌دا ئازاری بێچووه‌کان ده‌ده‌ن، له ڕێگای ئه‌و کابڵانه‌وه، که له سه‌ری که‌روێشکه‌که به‌ستراوه بۆ پشکنینی مێشکی دایکه که‌روێشکه‌که، ده‌بینرێت، که له سیستێمی لیمبیشدا، قایشی که‌وان ئه‌کتیڤه و که‌روێشکه‌که ده‌ترسێت. لێره‌دا ته‌واوی ئه‌و هه‌ستانه‌ی، بێچووه که‌روێشکه‌کان له ڕێگای نۆیرۆنه ئاوێنه‌ییه‌کانه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ که‌روێشکه دایکه‌که و ئه‌ویش هه‌ست به هه‌مان ترس و ئازاری بێچووه‌کان ده‌کات، له‌کاتێکدا هی خۆیشی نییه.
هه‌مان هه‌ست دێته ناومانه‌وه، کاتێک ته‌ماشای هه‌ر باروودۆخێکی ناخۆش و پڕ مه‌ترسیی بکه‌ین، هه‌مان هه‌ست دێته ناومانه‌وه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ته‌ماشای فیلمێکی ترسناک بکه‌ین، ئه‌گه‌ر بێت‌و له یارییه‌کی پله‌یستایشندا هه‌مان باروودۆخ ببینین، له یارییه‌کانی کۆمپیوته‌ردا، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێک ته‌کنیکی فێڵی کۆمپیوته‌ردا، که وێنه‌یه‌کی ترسناک و تۆقێنه‌ر ده‌بینین، هه‌موو ئه‌مانه هۆکاری بۆ ئه‌کتیڤکردنی قایشی که‌وان له سیستێمی لیمبیشدا. تووشی هه‌مان ترس و ناوخۆشیی ده‌بین، کاتێک غه‌در له ڕۆمانێکدا ده‌خوێنینه‌وه، چونکه ته‌واوی وێنه‌کانی ناو ڕۆمانه‌که له ڕێگای ڤیزووێله دێمێنسیۆنه‌وه دێته ناومانه‌وه و هه‌ست به غه‌در ده‌که‌ین، وه‌ک ئه‌وه‌ی غه‌در له ئێمه بکرێت. ئالێره‌دا من ده‌بێت به منی غه‌در لێکراو، له هه‌ندێک ئیندیڤیدوومدا ده‌بێته هۆی خستنه‌وه‌ی گریان یاخوود فرمێسک ڕشتن. له‌کاتێکدا تاک ته‌نها تێکستێک ده‌خوێنێته‌وه و هیچی تر.
لێ ئه‌م نۆیرۆنه ئاوێنه‌ییانه فێری هه‌مان ئه‌و ڕق و کینه‌یه‌شمان ده‌کات، که له سه‌رده‌می ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین. تاک له سروشتێکدا له‌دایک ده‌بێت و گه‌وره ده‌بێت، که پڕه له‌مجۆره ڕق و کینه‌یه. له ماڵه‌وه له خێزاندا، له ده‌ره‌وه له کۆمه‌ڵدا ....هتد. هه‌ربۆیه ئیمڕۆ گه‌نجێکی سیانزده چوارده ساڵ، سانا هه‌رچیی جنێوی ناشیرین هه‌یه به بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتی دیموکراتی ده‌دات، به‌بێئه‌وه‌ی بزانێت ده‌ڵێت چی. تاک و کۆ شتێک ده‌بین، که بوونی نییه، لێ خودی ئه‌وان ڕیالیتێتێکه.
یه‌کێک له سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌شه‌کردنی بیرکردنه‌وه و فێربوون، بریتییه له هه‌بوونی ئینته‌رێسه، هه‌بوونی ویست بۆ بیرکردنه‌وه و بۆ فێربوون. هه‌ربۆیه چوونی میلیۆنان خوێندکار بۆ قووتابخانه و زانکۆکان، واتای ئه‌وه نییه، که هه‌موو ویست و ئینته‌رێسه‌ی بیرکردنه‌وه و فێربوونیان هه‌یه، به‌ڵکوو به‌شێکی که‌میان ئه‌م ویسته‌یان هه‌یه، هه‌ربۆیه له ئاینده‌دا به‌شێکی که‌م له‌مانه چ ژیانێکی ته‌ندروست ده‌ژیین، چ تێده‌گه‌ن له ژیان و چ تێده‌گه‌ن له یاساکانی سروشت و سروشتی مرۆڤ. به‌شێکی که‌م چ سه‌رکه‌وتوون له خوێندن و کارکردن‌دا و به‌شێکی گه‌وره‌ش یان ئه‌وه‌تا واز له خوێندن دێنن، یان ئه‌وه‌تا خوێندنیش ته‌واو ده‌که‌ن، به‌ڵام له ژیانی ڕۆژانه و کاردا سه‌رکه‌وتوو نین، ئه‌م سه‌رنه‌که‌وتنه ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی خه‌مباریی، خه‌مباریی ڕه‌شبینیی لێده‌که‌وێته‌وه، ڕه‌شبینیی ئه‌گره‌سیۆنی لێده‌که‌وێته‌وه، واتا تووڕه‌بوون، تووڕه‌بوونیش کاره‌سات ده‌نێته‌وه. ئینجا بچووک بێت یان گه‌وره هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت.
هه‌روه‌کوو چلۆن سوڕی خوێن هه‌یه، هه‌مانشێوه سوڕی ئێمۆتسیۆنیش هه‌یه، سوڕی هه‌ست هه‌یه، ئه‌م سوڕی هه‌سته له هه‌بوونی کێشه تێیدا، ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی سوڕی خه‌ملێخواردن، ئه‌م سوڕی خه‌ملێخواردنه‌ش هه‌مانشێوه لێکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌یه، بۆ نموونه، ترس، فۆبیی. ئه‌م ترسه به‌پێی سکالاکه‌ی، به‌پێی ئاستی به‌رز و نزمیی پله‌که‌ی، ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌گره‌سیۆن، که چه‌نده‌ها فاکتۆر هه‌یه، به‌هۆیه‌وه ببێته هۆی به‌هێزکردنی تووڕه‌بوونه‌که. بۆ نموونه ترس، کاتێک تاکێک به ترس په‌روه‌رده کراوه، ترسیش به‌و واتایه نایه، که دایک و باوک، خوشک و برا، بگره له ده‌ره‌وه له قووتابخانه و گه‌ڕه‌کدا له ڕێگای مامۆستا و منداڵانی تره‌وه، به‌ڵکوو ترس به‌و واتایه‌ی، که دایک و باوک و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی، که منداڵ تێیدا ده‌ژیی، هه‌میشه له خه‌می ئه‌وه‌دان، که بێ پاره و ده‌سته‌ڵات نه‌بن، که خه‌ڵکیی ڕێزیان بگرێت، که خه‌ڵکیی به چاوی نرخدار ته‌ماشایان بکات ....هتد. ئه‌م باروودۆخه زیاتر له‌و خێزانانه‌دا هه‌یه، که خاوه‌نی ده‌سته‌ڵات و سه‌رمایه‌ن. بۆ نموونه له کورددا، هۆزێکی گه‌وره، که پێشتر سه‌رۆک هۆز ده‌بوو به مسته‌شار، بۆئه‌وه‌ی سه‌رمایه و ده‌سته‌ڵاتی زیاتر بکات. بنه‌ماڵه‌یه‌کی سه‌رمایه‌دار، یاخوود بنه‌ماڵه‌یه‌ک، که سیاسه‌ت ده‌که‌ن و له هه‌وڵی ڕزگارکردنی کوردستاندان. له‌ناو ئه‌مجۆره ژینگه‌یه‌دا ترس و فۆبی له‌گه‌ڵ هه‌وادا هه‌ڵده‌مژرێت، ئه‌م ترسه ده‌بێته هۆی خستنه‌وه‌ی کێشه بۆ سوڕی هه‌ست، چونکه تاکێکی وه‌ها، ناتوانێت چ هه‌سته‌کانی بناسێته‌وه و چ کۆنترۆڵیشی بکات، چونکه ژیانی خۆی داوه‌ته ده‌ست سیستێمی هه‌ست و یه‌کپارچه دابڕاوه له سیستێمی ڕاسیۆناڵ، وه‌کئه‌وه‌ی به نه‌شته‌رگه‌رییه‌ک په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو سیستێمت له‌یه‌کتریی بچڕاندبێت. ئه‌م ئێکسپه‌ریمێنته له‌سه‌ر جرج له ئه‌مێریکا تاقیکراوه‌ته‌وه، کاتێک مشکێک ده‌چێته ده‌ڤه‌ری جرجه‌کانه‌وه، جرجه‌کان ئه‌گره‌سیڤیتێتێکی گه‌وره پیشانده‌ده‌ن، تووڕه‌بوونێکی گه‌وره پیشان ده‌ده‌ن و مشکه‌که ده‌کووژن.
ده‌شێت بۆ خوێنه‌ر ده‌ربڕیینێکی زبر بێت، به‌ڵام له ڕاستیی ڕووتدا، هه‌موو هاووڵاتییه‌کی ساده و ساکار له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌هادا مشکێکه، که جرجی بنه‌ماڵه‌یه‌ک به‌وپه‌ڕی تووڕه‌بوونه‌وه ده‌یکووژێت. تووڕه‌بوون هه‌میشه داگیرسێنه‌ری سیستێمی خۆئاماده‌کردنه بۆ شه‌ڕ و هه‌ڵهاتن، که به‌هۆیه‌وه ئادره‌ناڵینێکی زۆر ده‌ڕژێته خوێنه‌وه، له هه‌ردوو باروودۆخه‌که‌دا تاکی تووڕه خاوه‌نی ئه‌وه‌نده ئه‌نه‌رگییه، که چ خۆی بپارێزێت و چ شه‌ڕیش بکات.
له هه‌ستدا ڕۆشنبیریی هه‌یه، ئه‌مه ئه‌و باروودۆخه‌یه، که هه‌تا ئێستا نووسه‌ر و ڕۆشنبیری کورد درکیان پێنه‌کردووه، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام