ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: بەهۆی کەمیی بودجەوە، هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی سیل لاوازن
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە چوارشەممە 12ی تشرینی دووەمی 2025 بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لە بارەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەی نەخۆشی "سیل"ڕایگەیاندووە، وەک پێویست بۆ ڕێگریکردن لەو ئەو نەخۆشییە هەوڵ نەدراوە، چونکە دەتوانرێت بە ئاسانی ڕێگری لە بڵاوبوونەوە بگیرێت.
ئەو ڕێکخراوە تەندروستییە ڕاشیگەیاندووە، نەخۆشی سیل تاوەکوو ئێستا یەکێکە لە کوشندەترین نەخۆشییە گوازراوەکان لە جیهاندا، لە ساڵی 2024، یەک ملیۆن و 230 هەزار کەسی کوشتووە؛ ئاماژەشی داوە، لە هەمان ساڵ، 10 ملیۆن و 700 هەزار کەس تووشی نەخۆشی "سیل" بوونە، لە نێوانیاندا، پێنج ملیۆن و 800 هەزار پیاو، لەگەڵ 3 ملیۆن و 700 هەزار ئافرەت و یەک ملیۆن و 200 هەزار منداڵ هەن.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ڕێژەی مردن بە هۆی نەخۆشی "سیل" بەراورد بە ساڵی 2023، 3% کەمی کردووە، هەروەها تووشبوونی تازە 2% کەم بووەتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەخۆشی "سیل" نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە سییەکانی مرۆڤ دەکاتە ئامانج، هەروەها ئەم نەخۆشییە لە ڕێگەی هەواوە بە ئاسانی دەگوازرێتەوە، بە تایبەتی کەسی تووشبوو کاتێک دەکۆکێت و یان دەپژمێت، ئەمە خێراترین ڕێگایە بۆ گواستنەوەی بەکتریاکە و تووشبوونی کەسێکی دیکە بە نەخۆشی "سیل"، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت و کەسی تووشبوو بە ئاسانی چارەسەر چارەسەر بکرێت.
لەو بارەوە تیریزا کاسایڤا، بەرپرسی پرۆگرامی نەخۆشی "سیل" لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، دەڵێت: مردنی کەسانی تووشبوو بە "سیل" لە دوای کۆرۆناوە بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا لە بارەی کەم بوونەوەی بودجەی تەرخانکراوی ساڵانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی "سیل".
باسی لەوەش کردووە، ساڵی ڕابردوو بڕی پێنج ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییە تەرخان کراوە، ئەمەش بەراورد بە بودجەی پێویست زۆر کەمە، بۆیە بە شێوەیەکی زۆر باش و فراوان ناتوانرێت گرنگی بە ڕێگری و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە بدرێت.
تیریزا کاسایڤا، ڕاشیگەیاندووە، تاوەکوو ساڵی 2027 ساڵانە پێویستیان بە 22 ملیار دۆلار هەیە، تاوەکوو بتوانن ڕێژەی تووشبوونی تازە و مردنی تووشبووان بە نەخۆشی "سیل" لە جیهاندا کەم بکەنەوە.
