بارسێلۆنا به‌ هه‌ڵه‌ 10 ملیۆن یۆرۆی داوه‌ته‌ نێیمار

بارسێلۆنا داوا له‌ نێیمار ده‌كات ئه‌و 10 ملیۆن یۆرۆیه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌ هه‌ڵه‌ پێیانداوه‌

بارسێلۆنا داوا لە نێیمار دەکات ئەو ١٠ ملیۆن یۆرۆیەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە لە ماوەی یاریکردنی لە یانەکەیان بە هەڵە پێیان داوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا داوا لە نێیمار داسێلڤا یاریزانی ئێستای پاریس سانجێرمان دەکەن ئەو ١٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە لە ماوەی یاریکردنی لە یانەکەیان بەهەڵە پێیان داوە.

یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە لە حیساباتی رێژەی باجدانی نێیمار هەڵەیان کردووە و ١٠ ملیۆن دۆلاریان زیاتر بە نیمۆ داوە، بۆیە داوا لە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەکەن ئەو پارەیان بۆ بگەڕێنێتەوە.

بارسێلۆنا چەند مانگێک لەمەوبەر لە دادگا کەیسێکی دیکەی لە نێیمار بردەوە و ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە بە ناچاریی ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار یۆرۆی بە بارسێلۆنا دا.

بارسێلۆنا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی قەیرانی دارایی بووە و قەرزەکانی سەری کەڵەکەبوون، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌و كاته‌دا ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ نێیمار وه‌ربگرێته‌وه‌.

نێیماری ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پێشتر له‌ هاوینی 2013 له‌ یانه‌ی سانتۆس به‌ به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ناسناوی چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ له‌ كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كردووه‌، دواجار  له‌ هاوینی 2018 گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ پاریس سانجێرمان كرد.