خۆپیشاندەران لە یەریڤان داوای دەستلەكاركێشانەوەی باشینیان دەكەن

K24 – ھەولێر:
زیاتر لە ھەزار كەس لەبەردەم خانەی ئۆپێرا لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا گردبوونەوە و خۆپێشاندانێكیان ئەنجامدا و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران، نیكۆڵ باشینیان كرد، هاوكات دەستەڵاتداران رێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەر.
لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی خۆپیشاندەران لە شوێنی خۆپیشاندانەكە، دەستیانكرد بە گوتنەوەی درووشمی "نیكۆڵ خائینە"، جار بە جار پێكدادانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا و پۆلیسیش دەستپارێزی دهكرد، له دهستگیركردنی ههندێك له خۆپیشاندهران.
ئاژانسی "نۆڤوستی" لە یەكێك لە پەرلەمانتارانی گواستووەتەوە، دەسەڵاتداران ھەموو ئەو رێگایانەی بەرەو پایتەخت دەچن داخستووە.
پێشتریش ھێزە ئەمنییهكان، جاجیك تسارۆكیان دەسگیركردووە، كە یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی ئۆپۆزسیۆن و سەرۆكی حزبی "ئەرمینیای گەشاوە"یە. وەك گوتبێژی ئەو رایگەیاندووە.
17 حزبی ئەرمەنی بڕیاریان دابوو، ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانێك رێكبخەن، ھەرچەند دەسەڵاتدارانی یەریڤان ھۆشدارییاندا لەوەی خۆپیشاندانەكە یاسایی نییە، بەڵام ئەوان رژدبوو لەسەر ئەنجامدانی دژ بە واژووكردنی رێككەوتنی راگرتنی شەڕ لە ھەرێمی قەرەباغ، له لایهن پاشنیانهوه، كە بەپیێ ئەو رێككەوتنە، ھێزەكانی ئەرمینیا لە ھەرێمەكە پاشەكشێ بكهن و ھەندێك لە خاكی ئازەربایجان بگەڕینێتەوە.