به‌غدا: پابه‌ندین به پێشخستنی كێڵگه‌كانی نه‌وت

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی عێراق، "ئیحسان عه‌بدولجه‌بار" رایگه‌یاند، به‌غدا پابه‌نده به ئه‌ركه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به مه‌به‌ستی پێشخستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
له میانی به‌شداریكردنی لو كۆنگره‌ی "ئه‌دیبك2020"، كه كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی ئه‌بوزه‌بی(ئادنۆك)، به‌ڕێوه‌ی برد، "ئیحسان عه‌بدولجه‌بار" گوتی: "هێشتا عێراق پابه‌نده به پرسی پێشخستنی پرۆژه‌كانی بواری نه‌وت و غاز له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی".
هه‌روه‌ها گوتی: "عێراق ده‌یه‌وێت له بواری وزه‌ی خۆر و وزه‌ی نوێ‌دا وه‌به‌رهێنانی زیاتر بكات و سوودی زۆرتر له‌و سه‌رچاوانه‌ی وزه وه‌ربگرێت".