زامپارینی ئه‌م یاریزانه به جێنشینی مێسی ده‌ستنیشان ده‌كات
ماوریزیۆ زامپارینی سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی پالێرمۆی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دیبالا ده‌بێته مێسی داهاتوو به مه‌رجێك ریزه‌كانی یوڤێنتۆس جێبهێڵێت.
پاوڵۆ دیبالا له كێبڕكێیه‌كی قورس دایه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی ئاندریا پیرلۆ بكاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیتییه‌كان ته‌نیا له 3 یاری ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كردووه.
زامپارینی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه باشترین یانه بۆ دیبالا ریال مه‌درید یان بارسێلۆنایه، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر له یوڤی بڕوات ده‌بێته مێسی داهاتوو.
زامپارینی گوتیشی: 3 ساڵ پێش ئێستا ئامۆژگاری دیبالام كرد كه پێویسته له یوڤی بڕوات، پێم گوت تۆ بۆ یانه‌كانی ئیسپانیا زۆر گونجاوی، به‌تایبه‌تی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامی منی دایه‌وه و گوتی له یوڤێنتۆس زۆر دڵخۆشم.
سه‌رۆكی پێشووی پاڵێرمۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه یوڤێنتۆس خاوه‌نی كریستیانۆ رۆناڵدۆیه كه توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه، بۆیه باشتروابوو دیبالا بچێته یانه‌یه‌ك ببێته یاریزانی ژماره یه‌ك.
زامپارینی ده‌شڵێت: تووشی شۆك بووم كاتێك ده‌بینم پیرلۆ ده‌رفه‌تی یاریكردن به باشی ناداته ئه‌ستێره‌یه‌كی وه‌كو دیبالا كه هاوشێوه‌ی مێسی داهاتوویه.
زامپارینی پێشتر له 2011 كاتێك سه‌رۆكی یانه‌ی پاڵێرمۆ بوو دیبالای له یانه‌ی ئینستیتیوتی ئارجێنتینا گواسته‌وه كه ئه‌وكات دیبالا ته‌مه‌نی 17 ساڵان بوو، پاشان دیبالا له‌گه‌ڵ پاڵێرمۆ له كۆی 93 یاری 21 گۆڵ و 16 ئاسیستی كرد.
دواتر له 2015 دیبالا پاڵێرمۆی جێهێشت و به 44 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس به‌مه‌ش بووه گرانبه‌هاترین یاریزانی پاڵێرمۆ له مێژوودا كه به‌م نرخه یانه‌كه جێبهێڵێت.