ئاماری مردن و تووشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری (24) كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه، (22) كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و له كۆی (4963) پشكنین، ده‌ركه‌وت، (772) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوی ژماره (259)ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیدا، هاتووه، كه زۆرترین تووشبوو له دهۆك تۆمار كراوون و ژماره‌یان (415) كه‌سه، له راپه‌ڕینیش، ته‌نیا (6) كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و كه‌مترین ژماره تۆمار كراوه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، (212) كه‌سی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه، كه زۆرترینیان (94) كه‌س له هه‌ولێر و كه‌مترینیان (17) كه‌سن له هه‌ڵه‌بجه چاكبوونه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به مردن، هاتووه، كه (22) كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه و زۆرترینیان له سلێمانی تۆمار كراوون و ژماره‌یان (8) كه‌سه و كه‌مترینیان له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان بووه، كه هه‌ر یه‌كێكیان (2) كه‌س بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی نوێترین ئاماری گشتیی به‌م جۆره خستووه‌ته‌ڕوو:
کەرەنتینی هاووڵاتی: (21871).
پشکنین: (715160).
تووشبوون: (86600).
چاکبوون: (53576).
لەژێر چارەسەر: (30293).
مردن: (2731).