ئێران.. جارێكی دیكە خۆپێشاندان لەبەردەم بۆرسەی تاران كرا

له‌ماوه‌ی ئەم هه‌فته‌یه‌دا ئه‌مه‌ دووەم گردبوونەوەی له‌مشێوه‌یه‌
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە وەبەرھێنەران لە بەردەم بۆرسەی تاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان لە سەرۆكەكەی كرد دەستلەكاربكێشێتەوە و بە درۆزن وەسفیانكرد.

ئەمە دووەم گردبوونەوەیە لەمیانه‌ی ئەم ھەفتەیەدا لە سایەی دابەزینی بۆرسە و زیانكەوتن بە خاوەن پشكەكان.

بەپێی ئاژانسی "فارس" ئەمڕۆ پێنوێنی گشتی بۆرسەی تاران بۆ پشكەكان و دراوی كاغه‌زی، بە بەرزایی گوژمەی 9116 خاڵ داخرا.

دوای ھەفتەیەك لە داكەوتنی بازاڕ ئەم دەستكەوتانەی بەخۆیەوە بینی، ئەمڕۆ 9.7 ملیار پشك لە چوارچێوەی 935 ھەزار گرێبەست بە بەھای 85.8 ترلیۆن ریالی ئێرانیئالوگۆڕیان پێكرا.

ھۆكاری بەرزبوونەوەی رێنوێنی دەستكەوەتەكان پشكەكانی كۆمپانیاكانی: نیشتیمانی بۆ مس، "گول گەوھر"، چادر مەلو" بۆ بەكانزاكردن، "پارس" بۆ پترۆكیمیاوی و "ئیران خودرۆ" بۆ ئۆتۆمبیل بوون.

سەرچاوە: "رووسیا الیوم" و "فارس"