هه‌وڵی لابردنی مادده‌ی 140 له‌ ده‌ستوور ده‌درێت

كورد هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 ره‌تده‌كاته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

بەشێک لە لایەنە سیاسییە شیعەکان لە هەوڵی ئەوەدان ماددەی 140 و 142ی دەستوور لە کاتی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق لابدەن، فراکسیۆنە کوردستانیەکانیش لە بەغدا دژی ئەو هەوڵەی شیعەکان یەک هەڵوێستن.

لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستووری عیراق کاره‌کانی به‌رده‌وامه ‌و گفتوگۆ له‌ باره‌ی ژماره‌یه‌ک مادده ‌کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موار بکرێنەوە. لەناو لایەنە سیاسیەکانيش بۆچوونی جیاوازیان هەیە بە تایبەت پێکهاتەکان. شیعەکان لە دوایەمين کۆبوونەوەی لیژنەی هەمواری دەستوور پێشنیازیان کردووە ماددەی 140ی  تایبەت بە ناوچە کوردستانییەکان لاببرێت" بەڵام فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەک دەنگن و دژی ئەم هەوڵەن، لەپال لادانی ماددەی 140 پیشنیازی لادانی ماددەی 142 شیان کردووە، کە تایبەتە بە چۆنیەتی هەمواری دەستوور.

ئەو ماددەی دەستووری پێ هەموار دەکرێتەوە؛ دەکرێت تا رادەیەک لە بەرژەوەندی کورد سەیر بکرێت، چونکە ئەگەر زۆرینەی دەنگدەرانی دوو پارێزگا لە کاتی ریفراندۆم هەموارەکە رەتبکەنەوە ئەوا هەمواری دەستوور پەسەند ناکرێت.

 خامۆش عومەر، پسپۆڕی بواری دەستوور گوتی: ئەگەر لە پەرلەمانیش بە زۆرینە تێپەرێنن دەنگدەری سێ پاریزگا رەتی دەکەنەوە بۆیە تێپەڕاندنی هەمواری دەستور ئاسان نییە.

بیانووی بەشێک لە لایەنە سياسيه عێراقیەکان ئەوەیە ماددەی 140 هێزى یاسايی نەماوە، بۆیە دەبێت لاببرێت بەڵام پێشتر دادگای فیدراڵی هەڵویستی لەسەر ماددەی140 ئاشکرا کردوەو دەڵیت: هێزى یاسايی ماوە و کاری پێدەکرێت. بۆیە ئەم هەڵوێستەی دادگای فیدراڵی و ئەو هەوڵەی شیعەکانیش لە بار دەبات؛ بەڵام گرنگترین هەنگاو بۆ ئەوەی ئەو ماددەیە وەک خۆی بمێنیتەوە و لانەبرێت پێوسته لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان یەک هەڵوێستبن.