كەرتی پەلەوەری لە چەند ساڵی رابردوو پێداویستی بازاڕی پڕكردووەتەوە

لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 120 پڕۆژەی بەرھەمھێنانی مریشك ھەن
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

كەرتی پەلەوەری لەم چەند ساڵەی دواییدا گرنگی زۆری پێدراوە و تاڕادەیەكی زۆر پێداویستیی بازاڕیی پڕكردووەتەوە. لەسنوری ئیدارەی گەرمیان 120 پرۆژەی بەرھەمھێنانی مریشك هه‌ن. ئەم پرۆژانە ساڵانە زیاتر لە 8 ھەزار تۆن گۆشتی مریشك بەرھەم ده‌هێنن، كە بووەتە ھۆکاری ئەوەی پیداویستی تەواوی دانیشتوانی گەرمیان لە گۆشتی مریشك پڕبکەنەوە.

ساڵانە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان کێڵگەکانی بەخێوکردنی مریشك ڕوو لەزیادبوون دەكه‌ن، لەکاتیکدا بڕی ئەوگۆشتەی مریشك لەئێستادا بەرھەم ده‌هێنرێت، زیاتر لە 8 ھەزار تۆنە و بەشی پێداویستی دانیشتوانی گەرمیان لە گۆشتی مریشك بەزیادەوە پڕدەکاتەوە.

سەرباری ئەوەی خاوەن کێڵگەکانی پەلەوەر بەرھەمە کانیان لە بازاری ناوخو ساغ دەکەنەوە، بەڵام دەڵین: کاتێك خواست لەسەر بەرھەمەکانیان لە ناوڕاست و باشووری عیراقەوە دروست دەبێیت بە بیانووی ئەوەی نرخەکان لە بازاڕەکانی گەرمیان بەرز نەبێتەوە لەسەر گۆشتی مریشك ڕێگه‌یان پی نادرێت مریشك بنێرنە بازاڕەکانی عێراق ئەمەش تووشی زیانیان دەکات.

جیا لە کێڵگەکانی بەرھەمھێنانی مریشك لە سنووری ئیدارەی گەرمیان 600 ھەزار سه‌ر مەڕ و 134 ھەزار سه‌ر بزن و 12 ھەزار سه‌ر ڕەشەوڵاخ و 2 ھەزار سەر گامیشیش ھەن. ئەمەش بووەتە ھۆکاریك بۆ پڕکردنەوەی بەشی زۆری خواست لەسەر بەرھەمە شیرییەکان و گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی گەرمیان.