به‌رپرسی پێشووی CIA داوا له تره‌مپ ده‌كات به‌هێمنی شوێنه‌كه‌ی راده‌ست بكات
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
له رۆژی تێكۆشه‌ره دێرینه‌كاندا د‌یڤید پتریۆس پێداگری له‌وه‌كرد كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ داوا یاساییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن درێژنه‌كاته‌وه و هه‌وڵبدات له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ست بكات به پلانی راده‌ستكردنی كاره‌كان.
پتریۆس له به‌رنامه‌ی سكاواك بۆكس له كه‌ناڵی CNBC، دوێنی 11ی تشرینی یه‌كه‌م، وتی: "ئه‌گه‌ر به‌راستی گرنگی به وڵاته‌كه بده‌ین، له‌كه‌مترین ماوه‌دا ده‌بێت به خێرایی به‌هاتنی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رێگه‌یه‌كی نموونه‌یی كۆتایی به‌م چالێنجه یاساییانه بێنین".
له‌كاتێكدا NBC نیوز و دامه‌زراوه میدیاییه‌كانی دیكه پێشبینی ده‌كه‌ن كه جۆ بایدن براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو بوو كه تره‌مپ ره‌تیده‌كاته‌وه.
هه‌ر بۆیه كه‌مپینی تره‌مپ زنجیره‌یه‌ك داوای یاساییان پێشكه‌شكردووه تایبه‌ت به پرۆسه‌ی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگدان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا به‌ڵگه‌یه‌كی ورد و له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ته‌زویر كرا بێت. وێڕای ئه‌وه‌ی تره‌مپ سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتنی له هه‌ڵبژاردن بۆ (ده‌نگی نایاسایی ده‌گه‌ڕێته‌وه).
بایدن، جێگری سه‌رۆك له‌سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا، رایگه‌یاند كه تیمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك راوێژكاری جیاوازدا ئاماده‌ن. له وتارێكی تاڕاده‌یه‌ك سه‌رۆك ئامێزدا هه‌فته‌ی رابردوو باسی له چاودێری ته‌ندروستی و په‌تای كۆڤید-19ی كرد. هه‌روه‌ها رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م، بایدن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی تره‌مپ به‌شكستهێنانی وتی: "به‌وپه‌ڕی راشكاوییه‌وه كارێكی هه‌راسانكه‌ره".
پتریۆس ساڵی 2003 به‌رپرسی فرقه‌ی 101ی پیاده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ. له‌دوای ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌ڕایه‌وه واشنتۆن، به‌ڵام له‌سه‌ر راسپارده‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش كاری سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای پێ به‌خشرا له‌بری جۆرج كیسی. پتریۆس بروانامه‌ی دكتۆرای له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی برنستۆن به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و ساڵی 2011 بۆ 2012 له‌ئیداره‌ی باراك ئۆبامادا به‌رپرسی CIA بووه، بۆیه باوه‌ڕیوایه كه ئیداره‌ی تره‌مپ پێویسته رێگه به‌خۆیان بده‌ن كه هێدی هێدی شانبه‌شانی رێوشوێنه یاساییه‌كان كاری گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رۆكی نوێ خۆش بكه‌ن، وتیشی: "ئومێدده‌كه‌م، به‌راشكاوی، چاره‌سه‌ری چالێنجه یاساییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بكرێت".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "تێناگه‌م بۆچی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بمێنێته‌وه. تۆ ئێستا نه‌توانیت هه‌نگاوێك بڕۆیته پێشه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركه و خۆمان نقوم بكه‌ین بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له‌رێره‌وی یاسادا".
له‌به‌رامبه‌ردا جۆد دێر وته‌بێژی كۆشكی سپی له نامه‌یه‌كی ئه‌له‌كترۆنیدا بۆ كه‌ناڵی CNBC وتی كه ئیداره‌ی تره‌مپ چاودێری هه‌موو ئه‌و داوا یاساییانه ده‌كات كه وابه‌سته‌یه به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه.
مایكل پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م له‌پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا كه چاوه‌ڕواننه‌ده‌كرا پرسیار له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و ئاینده‌ی ئیداره‌ی تره‌مپ بكرێت، وتی: "پێشبینی ده‌كرێت ویلایه‌تی دووه‌می تره‌مپ به‌نه‌رمی بچێته‌وه پێشه‌وه".
له‌میانی دووباره‌كردنه‌وه‌ی پرسیاره‌كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌كه‌وه، پۆمبیۆ به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه، وتی: "سه‌یركه، من وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م تا ئه‌و ساته‌ی كاری من لێره بێت به‌رده‌وام ده‌بم، بۆیه با چاوه‌ڕی بكه‌ین".
ئه‌م هه‌فته‌یه میچ ماكونێل سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران و ژماره‌یه‌ك كۆمارییه‌كان پاڵپشتی مافی یاسایی تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌دادگا.
تیم مۆرتۆ وته‌بێژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی كه‌مپینی تره‌مپ له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رگری له نمایشه یاساییه‌كانی تره‌مپ كرد. له به‌یاننامه‌كه‌یدا وتی: "هه‌موو ئه‌مه‌ریكییه‌ك مافی خۆیه‌تی كه بتوانێت راستی و پاكێتی و سه‌لامه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی بۆ بسه‌لمێت". وتیشی: "سه‌رۆك ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌نگانه ده‌كات وه‌ها پێی درابێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگانه‌ش به‌و جۆره به جۆ بایدن دراوه".
وتیشی: "ئه‌مه ته‌نیا وابه‌سته نییه به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌ڵكو هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره رێگه بدرێت ئه‌وه هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ده‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ساخته".
هه‌روه‌ها له كۆتاییدا پتریۆس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌و كه‌سێكی حزبی نییه، ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی په‌یمانگای KKR ی جیهانی قسه‌ده‌كات، وتیشی: "من پشتگیری هیچ لایه‌نێكیان ناكه‌م، به‌ڵكو وڵاتێكی باشم ده‌وێت".
له‌كۆتایدا ده‌ڵێت: "پێموایه كه پێویسته تیمی داهاتوو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له توانایدا بێت به هێمنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌رگرێت".
رۆژی 20ی كانوونی دووه‌می 2021 رۆژی راده‌ستكردنی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكایه به سه‌رۆكی نوێ كه جۆزیف بایدنه، كه دواتر له‌گه‌ڵ كه‌مالا هاریسی جێگری، له كاپیتۆڵ هیڵ سوێندی ده‌ستووری ده‌خۆن.