ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌شه‌نه‌ی كردووه
بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یارییه‌كی دۆستانه و ئاماده‌كاریی ببێته میوانی ئوردن و ئه‌گه‌ریش هه‌یه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییه‌كه نه‌كرێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان 4 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تۆمار كراوه و ئه‌مه‌ش ترسی له نێو كه‌مپی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌كه دروست كردووه و دوێنێش هیچ راهێنانێك نه‌كرا.
له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ریه‌كه محه‌مه‌د ره‌زا و عه‌لا زه‌هرا و حسێن عه‌لی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، جیا له‌وه‌ش راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
دوێنی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و ستافی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كراوه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ربچێت، ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت پێنج كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه ئه‌وا یارییه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و عێراق یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئوردن ناكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌حمه‌د ئیبراهیم و زرغام ئیسماعیل كه له نێو لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان بوون به‌هۆی پێكانه‌وه له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ دوو یاری دۆستانه‌ی وڵاته‌كه‌یان دوورخرانه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له دووه‌م یاریی دۆستانه رووبه‌ڕووی ئۆزباكستان ده‌بێته‌وه.