عێراق.. 3298 حاڵەتی تووشبوون بەكۆرۆنای تۆماركرد

50 حاڵەتی مردن بەو په‌تایە تۆماركراوە

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە عێراق 3298 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا و 50 حاڵەتی مردن بەو ھۆیەوە تۆماركراوە لە سەرتاسەری وڵات بە ھەرێمی كوردستانیشەوە.

ھاوكات لە راگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی عێراق ھاتووە: لەو ماوەی دەستنیشانكراوە 2571 كەسیش بە تەواوی لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە و كۆی گشت تووشبوان گەیشتە 511 ھەزار و 806 كەس و ژمارە مردووان بەو پەتایە گەیشتە 11 ھەزار و 532 كەس.